بارزانی گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان
له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دوای گه‌شتێكی چه‌ند رۆژه بۆ به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان، داڤۆس 2017، له سویسرا، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له ناوه‌ڕاستی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی له پانێلێكی تایبه‌ت به عێراق و سووریا، له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان، به‌ره‌و سویسرا به‌ڕێكه‌وت.
له پانێله تایبه‌ته‌كه‌ی خۆیدا، بارزانی رایگه‌یاند، پێويسته كار بكرێت بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى بنه‌ڕه‌تى بۆ كێشه‌ى ململانێى ئاينى و مه‌زهه‌بى و تائيفى له عێراق و ناوچه‌كه، ئه‌گينا سه‌قامگيرى نايه‌ته ئاراوه.
له دیدارێكیشدا له داڤۆسه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ رۆژنامه‌وانان باسی له چه‌ند پرسێك كرد، له‌وانه‌ش، ره‌وشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ربه‌خۆیی و شه‌ڕی دژی داعش.