رێگری له‌ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ده‌كرێت هاوكاری بگه‌یه‌نێته‌ لێقه‌وماوان

گرووپێكی حه‌شدی شه‌عبی

K24 - هه‌ولێر:

هێزێکی سەر بە حەشدی شەعبی، رێگری لە دەزگای خێرخوازی بارزانی ده‌كات، هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان بگه‌یه‌نێته‌ هاووڵاتییه‌ لێقه‌وماوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ.

لەکاتی گەیاندنی هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی، لە ناوچەی سادە و بەعوێزەی رۆژهەڵاتی مووسڵ، لەلایەن گرووپێکی حەشدی شەعبی رێگری لە کاروانی هاوکارییەکان کراوە.

موسا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی، بە کوردستان24ی راگەیاند، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری سەر بەحەشدی شەعبی، رێگری لە تیمە خزمەتگوزارییەکانمان کراوە و هاوکاری دەزگاکەمان و سندووقی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسێف)، بگاتە خەڵکی بەعوێزە، کە ناوچەیەکە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی مووسڵ.

دووپاتیشیکردەوە، کە ئەوان بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە کارانە، دەزگا خێرخوازیی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیان لەو رەفتارانە ئاگادار کردووەتەوە.