شەڕڤانێكی ئەمریكی لە ریزەكانی یەپەگە گیانی لەدەستدا

ژمارەیەك شەڕڤانی دیكە لەگەڵ ئەو شەڕڤانە ئەمریكییە شەھید بوونە

K24 - ھەولێر

شەڕڤانێکی ئەمریکی لە ریزەكانی یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" لە نزیک شاری رەققە كوژرا.

بەگوێرەی راگەیاندراوێکی یەپەگە، شەڕڤانێکی ئەمریکی بەناوی "ئالبێرت ھارینگتۆن" کە یەپەگە نازناوی چەکدار رۆژئاوای پێدابوو، لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو مینی داعش لە نزیک شاری رەققە، کوژراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەگەڵ ئەو شەڕڤانە ئەمریکییە، سێ شەڕڤانی دیکەی یەپەگە بەھۆی تەقینەکەوە شەھید بوون.

ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر ژمارەیەكی دیكەی شەڕڤانی بیانی لە رۆژئاوای كوردستان گیانیان لە دەستداوە و تەرمی ھەندێكیشیان رەوانەی وڵاتەكانیان كراوەتەوە.