ئاگادارييه‌كى به‌په‌له‌ له‌ باره‌ى ڤيزه‌ى ئه‌مريكاوه‌

، پێدانى ڤيزه‌ به‌ هاووڵاتيانى عێراق تا كاتێكى ناديار راگيراوه‌.

K24 – هه‌ولێر:

كونسوڵخانه‌ى ئه‌مريكا له‌ هه‌ولێر، ئاگادارييه‌كى به‌ په‌له‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێيدا رايگه‌ياندووه‌، پێدانى ڤيزه‌ به‌ هاووڵاتيانى عێراق تا كاتێكى ناديار راگيراوه‌.

له‌ ئاگادارييه‌كه‌دا، هاتووه‌: "لە سەر بنەمای ئەو بڕیارەی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە لەڕێکەوتی ٢٧ کانوونی دووەمی 2017 واژووکرا پێدانی ڤیزە بەھاووڵاتیانی عێراق، ئێران، لیبیا، سۆماڵ، سودان، سوریاو یەمەن, لەساتی دەرچوونی بڕیاڕەکەوە تاوەکو ئاگادارکردنەوەی تر, ھەڵپەسێردرا".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "ئەگەر تۆ ھاووڵاتی یەکێک لەم وڵاتانەی یاخود خاوەنی دوو ڕەگەزنامەیت و یەکێکیان ھی یەکێک لەم وڵاتانەیە ئەوا تکایە لەم کاتەدا نه‌ وادەی چاوپێکەوتنی ڤیزە دابنێ و نەپارەی چەکی ڤیزەش بدە. ئەگەریش وادەی چاوپێکەوتنی ڤیزەت داناوە, تکایە مەیە بۆ چاوپێکەوتنەکە چونکە ناتوانین چاوپێکەوتنی ڤیزە ئەنجام بدەین".

له‌ ئاگادارينامه‌كه‌دا كونسوڵخانه‌ى ئه‌مريكا له‌ هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، "ئەم ھەڵپەساردنە ھەندێک گەشتی تایبەت بە مەبەستی فەرمی حکومی ناگرێتەوە".

Fly Erbil Advertisment