وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده سزاى مامۆستاكه‌ى خه‌بات ده‌دات
ئه‌و مامۆستايه‌ى له شارۆچكه‌ى خه‌بات سزاى قوتابييه‌كى دابوو، له مامۆستايه‌تى لادرا
K24 – هه‌ولێر:
له راگه‌يه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، ئه‌و مامۆستايه‌ى له شارۆچكه‌ى خه‌بات سزاى قوتابييه‌كى دابوو، له مامۆستايه‌تى لادرا و كرايه فه‌رمانبه‌رى ديوانى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر.
ده‌قى راگهيهندراوهكه:
راگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە سزادانی مامۆستاکەی خەبات.
پاش بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی وەزارەتی پەروەردە و وەرگرتنەوەی وەڵامی لیژنەیەکی تایبەت سەبارەت بە "سزادانی قوتابی (عیمران شوکر) لە لایەن مامۆستاکەی (مەهدی محەمەد حەسەن) لە قەزای خەبات" بڕیار درا بە:
1ـ دابەزاندنی پلەی وەزیفی.
2ـ لادانی لە پیشەی پیرۆزی مامۆستایەتی.
3ـ گواستنەوەی بۆ دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر وەک فەرمانبەر.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن وەزارەتی پەروەردە 28/1/2017