گۆڕانكاری گه‌وره له مۆندیالی هه‌رێمه‌كاندا ده‌كرێت
ئه‌مساڵ دوو پاڵه‌وانییه‌تیی گه‌وره‌ی جامی كۆنیفا به‌ڕێوه ده‌چێت

رێكخراوی كۆنیفا له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا كه له سویسرا به‌ڕێوه چوو بڕیاریداوه دوو پاڵه‌وانییه‌تیی كۆنیفا بۆ تۆپی پێی كوڕان و كچان به‌ڕێوه ببات.
سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان كه به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی جامی كۆنیفا كرد و جارێكی دیكه به سه‌رۆكی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری كیشوه‌ری ئاسیا هه‌ڵبژێردرایه‌وه، له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی فه‌رمی فیدراسیۆنه‌كه‌ی جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه جامی كۆنیفا بۆ ئاستی خانمان له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ له وڵاتی روومانیا به‌ڕێوه ده‌چێت، له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵیش له وڵاتی قوبرس جامی كۆنیفا تایبه‌ت به ئاستی پیاوان به‌ڕێوه ده‌چێت و ته‌نیا هه‌رێمه‌كانی سه‌ر به كیشوه‌ری ئه‌ورووپا به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
سه‌فین كانه‌بی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه هه‌ڵبژارده‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به فه‌رمی بۆ به‌شداریكردن له جامی كۆنیفای قوبرس بانگهێشتكراوه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تمان بۆ ڕه‌خسا به‌شداریی ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ساڵی داهاتوو كۆنیفای 2018 به‌ڕێوه ده‌چێت كه 3 وڵات بۆ میوانداریكردنی به‌ربژێرن كه پێكهاتوون له بریتانیا، رووسیا و قه‌ته‌ر، به گوته‌ی سه‌فین كانه‌بی، له‌نده‌ن نزیكترین به‌ربژێره بۆ میوانداریكردنی جامی كۆنیفای 2018.
هه‌ڵبژارده‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2008 به‌شداریی له مۆندیالی هه‌رێمه‌كان كرد، كه ئه‌وكات له ژێر ناوی ڤیڤا بوو، دواتر له ساڵی 2012 میوانداریی جامی ڤیڤای كرد و نازناوه‌كه‌شی به‌ده‌ستهێنا، پێشتریش دووجار پله‌ی دووه‌می بردۆته‌وه، دواتر رێكخراوی ڤیڤا به‌ره‌و لاوازبوون چوو، له 2014 به فه‌رمی رێكخراوێكی دیكه به نێوی كۆنیفا دروست بوو، دوایینجار كه هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به‌شداریی جامی كۆنیفای كرد بێت، ساڵی رابردوو بوو كاتێك له هه‌رێمی ئه‌بخازیا كوردستان به‌شداری كرد و پله‌ی هه‌شته‌می به‌ده‌ستهێنا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2006ـه‌وه دورست بووه، له ئێستاشدا هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌ندامبوون له فیدراسیۆنی نێزده‌وڵه‌تی (فیفا) چڕ كردۆته‌وه.
