رۆناڵدینهۆ خۆی به كوڕی ئه‌م یانه‌یه ده‌زانێت
له باره‌ی كاری راهێنه‌رایه‌تیش قسه‌یه‌كی سه‌یر ده‌كات
رۆناڵدینهۆی یاریزانی پێشووی به‌رازیلی له دیمانه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌رگیز نایه‌وێت ببێته راهێنه‌ریش، ده‌شڵێت: خۆم به كوڕی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌زانم.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 29 كانوونی دووه‌می 2017، رۆناڵدینهۆی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كی پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌رگیز یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌بیر ناكه‌م، ده‌شڵێت: خۆم به كوڕی ئه‌و یانه‌یه پاریسییه ده‌زانم، چونكه له ده‌رگه‌ی ئه‌و یانه‌یه‌وه هاتمه ئه‌ورووپا و دره‌وشامه‌وه.
رۆناڵدینهۆ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه زۆر نیگه‌رانه له ماوه‌ی به‌سه‌ربردنی دوو ساڵ له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نازناوێكیان له‌گه‌ڵ بباته‌وه، ده‌شڵێت: بێده‌ستكه‌وتیم له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان، شتێكه كه هه‌میشه داخی بۆ ده‌خۆم، له كاتێكدا ئه‌وكات تیپه‌كه‌مان له نێوان ساڵانی 2001 تا 2003 خاوه‌نی چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی هاوشێوه‌ی (ئۆكۆچای نێجیری، نیكۆلاس ئه‌نێلكا و ئالۆیسۆ دا سیلڤای به‌رازیلی) بوو.
رۆناڵدینهۆی ته‌مه‌ن 36 ساڵ له به‌رسیڤێكدا ده‌ڵێت: هه‌رگیز نامه‌وێت ببمه راهێنه‌ر، چونكه ناتوانم به درێژایی 90 خوله‌ك سه‌یری یاری بكه‌م و چاوم له‌سه‌ر یاریگه و یاریزانان بێت.
رۆناڵدینهۆ سه‌ره‌تا له تیپی گریمۆی به‌رازیلی پێگه‌یشت، دواتر له هاوینی 2001ـه‌وه وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و پاریس جێهێشت و په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد، دواتر له 2003 به‌ره‌و بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، پاشان یانه‌كانی میلان، فلامینگۆ، ئاتڵێتیكۆ مینیێرۆ و فلۆمێنزی تاقی كرده‌وه.