بۆ يه‌كه‌مجاره.. نه‌رويج ژنێك ده‌كاته فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانى
تونيى سكينهرلاند، وه‌ك يه‌كه‌م ژن له مێژووى نهرويجدا كرايه فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانى پادشايى.
K24 – هه‌ولێر:
تونيى سكينهرلاند، وه‌ك يه‌كه‌م ژن له مێژووى نهرويجدا كرايه فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانى پادشايى.
سكينهرلاند ته‌مه‌نى 49 ساڵه و له مێژووى وڵاته‌كه‌يدا يه‌كه‌م جاره ئه‌و پۆسته ده‌درێت ژنێك و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پله‌ى سه‌ربازى به‌رز كراوه‌ته‌وه و پله‌ى ليواى له سوپا پێ به‌خشراوه.
ئه‌و ژنه ئه‌زموونى له به‌شداربوونى چالاكى سه‌ربازى له چوارچێوه‌ى چالاكييه‌كانى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)، له كۆسۆڤۆ و ليتوانيا هه‌يه و هاوكات له به‌شى ئاسايشى وه‌زاره‌تى به‌رگرى نه‌رويج كاريشى كردووه.
سكينهرلاند، بۆ يه‌كه‌مجار له 2015دا چووه‌ته ناو بوارى خزمه‌تى سه‌ربازى تايبه‌ت به هێزى ئاسمانى پادشايى نهورويج.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم.
و: ئ.ه