ترامپ پاره‌ى رێكخراوه‌كانى له‌باربردنى كۆرپه‌له‌ى بڕى
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ دژى له‌باربردن و كوشتنى كۆرپهلهيه و له دواى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مريكا پاره‌ى هاوكارى ئه‌و رێكخراوانه‌ى بڕى كه داكۆكى له له‌باربردنى كۆرپه‌له ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ دژى له‌باربردن و كوشتنى كۆرپهلهيه و له دواى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مريكا پاره‌ى هاوكارى ئه‌و رێكخراوانه‌ى بڕى كه داكۆكى له له‌باربردنى كۆرپه‌له ده‌كه‌ن.
رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه له هۆڵه‌ندا له رێگه‌ى پێگه‌يه‌كى ئه‌ليكترۆنييه‌وه له دژى ترامپ كهمپينێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاره و بهخشينى به رێكخراوه‌كانى داكۆكيكردن له له‌باربردنى كۆرپه‌له راگه‌يه‌ندرا.
حكومه‌تى هۆڵه‌ندا رايگه‌ياند، به بڕى 10 مليۆن يۆرۆ هاوكارى ئه‌و پرۆژه‌يه ده‌كات بۆ پشتيوانيكردن و پاره داركردنى رێكخراوه‌كانى دنه‌دانى له‌باربردنى كۆرپه‌له.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕيارهدا، حكومه‌تى هۆڵه‌ندا داوايكردووه سندوقێكى تايبه‌تى نێوده‌وڵه‌تى دابمه‌زرێت بۆ پشتيوانيكردنى دارايى ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ى هانى له‌باربردنى كۆرپه‌له ده‌ده‌ن له وڵاتانى هه‌ژاردا.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا رايگه‌ياندووه، بڕياره‌كه‌ى ترامپ سه‌رده‌كێشێت بۆ كورتهێنان به بڕى 600 مليۆن يۆرۆ و ده‌كرێت ئه‌و بڕه پاره‌يه له رێگه‌ى كۆمه‌كى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه كۆ بكرێته‌وه.
رێكخراوى مارسى ستۆپس، يه‌كێكه له‌و رێكخراوانه‌ى كار ده‌كات له پێناو بره‌ودان به له‌باربردنى سك و كۆرپه‌له له لايه‌ن دايكانهوه و رايگه‌ياندووه، بڕياره‌كه‌ى ترامپ ده‌بێته هۆى هێشتنه‌وه‌ى 6 مليۆن و 500 هه‌زار حاڵه‌تى دووگيان و سكپڕى كه دايكه‌كان ره‌زامه‌ندييان لهسهريان نييه و 2مليۆن و 200 هه‌زار حاڵه‌تى له‌باربردنى نادڵنياش ئه‌نجامده‌درێت و 21 هه‌زار و 700حاڵه‌تى مردنى ژنانى دووگيان له ماوه‌ى چوار ساڵى داهاتوودا تۆمار ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
و:ئ.ه