په‌رله‌مانتارێك داواى تاوتوێكردنى بڕياره‌كه‌ى ترامپ له نوێنه‌رانى عێراق ده‌كات
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رێناس جانۆ، رايگه‌ياند، ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌ران داوايانكردووه، گفتوگۆ له باره‌ى بڕياره نوێيه‌كه‌ى ئيداره‌ى دۆناڵد ترامپ له باره‌ى سه‌ردانى عێراقييه‌كان بۆ ئه‌مريكا بكرێت.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رێناس جانۆ، رايگه‌ياند، ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌ران داوايانكردووه، گفتوگۆ له باره‌ى بڕياره نوێيه‌كه‌ى ئيداره‌ى دۆناڵد ترامپ له باره‌ى سه‌ردانى عێراقييه‌كان بۆ ئه‌مريكا بكرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، كه له ليژنه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه گوتيشى: بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك په‌رله‌مانتارى ديكه داوايه‌كمان به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه بێنه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌و بڕياره‌ى ئيداره‌ى ئه‌مريكا روون بكه‌نه‌وه و ئه‌و پرسه تاوتوێ بكرێت.
تا ئێستا حكومه‌تى عێراق هيچ هه‌ڵوێستێكى له باره‌ى بڕيارى كۆشكى سپى ئه‌مريكا بۆ رێگرتن له سه‌فه‌رى هاووڵاتيانى عێراق بۆ ئه‌مريكا ده‌رنه‌بڕيوه.
رۆژى هه‌ينى رابردوو، سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ بڕيارێكى نوێى ده‌ركرد، به گوێره‌ى بڕياره‌كه هاووڵاتيانى حه‌وت وڵات بۆيان نييه پێ بنێن به خاكى ئه‌مريكادا.
ئه‌و حه‌وت وڵاته پێكهاتوون، له عێراق، ليبيا، سۆماڵ، سودان، سووريا و يه‌مه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و: ئ.هـ