له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه داواى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى بڕياره‌كه‌ى ئه‌مريكا ده‌كرێت
ليژنه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئيدانه‌ى بڕيارى قه‌ده‌غه‌كردنى سه‌ردانى ئه‌مريكاى بۆ عێراقييه‌كان كرد.
K24 – هه‌ولێر:
ليژنه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئيدانه‌ى بڕيارى قه‌ده‌غه‌كردنى سه‌ردانى ئه‌مريكاى بۆ عێراقييه‌كان كرد.
ليژنه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران داواشى كرد، حكومه‌تى عێراق مامه‌ڵه‌ى هاوشێوه له‌گه‌ڵ بڕياره‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ بكات.
ليژنه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ بۆ تاوتوێكردنى بڕياره‌كه‌ى ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكا كۆبوويه‌وه.
له دواى كۆبوونه‌وه‌كه، له راگه‌يه‌ندراوێكدا داوايكرد، حكومه‌تى عێراقيش هاوشێوه‌ى ئه‌مريكا بڕيارێكى له‌و جۆره ده‌ربكات و سه‌ردان و هاموشۆى هاووڵاتيانى ئه‌مريكايى بۆ عێراق قه‌ده‌غه بكات.
حه‌سه‌ن شويرد، ئه‌ندامى ليژنه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى خوێنده‌وه و تێيدا هاتبوو: داواكارين حكومه‌تى عێراق مامه‌ڵه‌ى هاوشێوه له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕياره‌ى ئه‌مريكا بكات.
هه‌روه‌ها هاتبوو: عێراق له‌سه‌ر هێڵى يه‌كه‌مى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆره و بێويژدانييه به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراقييه‌كاندا بكرێت.
رۆژى هه‌ينى رابردوو، سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ بڕيارێكى نوێى ده‌ركرد، به گوێره‌ى بڕياره‌كه هاووڵاتيانى حه‌وت وڵات بۆيان نييه پێ بنێن به خاكى ئه‌مريكادا.
ئه‌و حه‌وت وڵاته پێكهاتوون، له عێراق، ليبيا، سۆماڵ، سودان، سووريا و يه‌مه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و: ئ.هـ