سه‌در دژى ترامپ هاته ده‌نگ
له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستى ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكادا، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در رايگه‌ياند، پێويسته ئه‌مريكاييه‌كان عێراق به‌جێبهێڵن.
K24 – هه‌ولێر:
له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستى ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكادا، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در رايگه‌ياند، پێويسته ئه‌مريكاييه‌كان عێراق به‌جێبهێڵن.
سه‌در له رێگه‌ى پێگه‌ى ئه‌ليكترۆنى خۆيته‌وه به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركردووه و تێيدا رايگه‌ياندووه، ئه‌وان به‌و په‌ڕى ئازادييه‌وه دێنه عێراق و سه‌ردانى وڵاتانى ديكه ده‌كه‌ن و رێگريش له‌وه ده‌كه‌ن هاووڵاتيانى ئێره بچنه وڵاته‌كه‌يانه‌وه و ئه‌وه‌ش ئه‌وپه‌ڕى خۆ به گه‌وره‌زانينه، كه‌واته پێش هه‌موو شتێك خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆت لێره به‌ره‌وه به‌ر له‌وه‌ى ره‌وه‌ندى ئێمه ده‌ربكه‌يت.
تا ئێستا حكومه‌تى عێراق هيچ هه‌ڵوێستێكى له باره‌ى ئه‌و بڕياره‌ى دۆناڵد ترامپ ده‌رنه‌بڕيوه.
رۆژى هه‌ينى رابردوو، سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ بڕيارێكى نوێى ده‌ركرد، به گوێره‌ى بڕياره‌كه هاووڵاتيانى حه‌وت وڵات بۆيان نييه پێ بنێن به خاكى ئه‌مريكادا.
ئه‌و حه‌وت وڵاته پێكهاتوون، له عێراق، ليبيا، سۆماڵ، سودان، سووريا و يه‌مه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و: ئ.هـ