ترامپ دژى ده‌وڵه‌مه‌ندبوونى كارمه‌ندانى ئيداره‌كه‌ى بڕيارێكى نوێى ده‌ركرد
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، ئه‌ندامانى ئيداره‌كه‌ى بۆيان نييه له دواى ته‌واوبوونى كارهكهيان ره‌واج بۆ خۆيان په‌يدا بكه‌ن و له‌و رێگه‌يه‌وه كار بكه‌ن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بوون.
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، ئه‌ندامانى ئيداره‌كه‌ى بۆيان نييه له دواى ته‌واوبوونى كارهكهيان ره‌واج بۆ خۆيان په‌يدا بكه‌ن و له‌و رێگه‌يه‌وه كار بكه‌ن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بوون.
ترامپ، مه‌رسوومێكى سه‌رۆكايه‌تى تايبه‌ت به كارمه‌ندانى ئيداره‌كه‌ى واژوو كرد.
به گوێره‌ى مه‌رسوومه‌كه، هه‌ر كامهندێكى ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكا بۆى نييه دواى ته‌واوبوونى كاره‌كه‌ى له ئيداره‌ى كۆشكى سپى، ره‌واج بۆ خۆى په‌يدا بكات و چالاكى بره‌ودان به خۆى ئه‌نجام بدات.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ى له ئيداره‌ى ترامپدا كارده‌كه‌ن، له دواى ته‌واوبوونى كارهكهيان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك لێيان قه‌ده‌غه‌يه ببنه راوێژكار له وڵاتانى ديكه.
له سه‌روبه‌ندى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكادا، ترامپ به‌ڵێنى به خه‌ڵكى ئه‌مريكا دابوو، رێگرى بكات له درووستبوونى چينێكى سياسه‌تمه‌دار كه له‌سه‌ر بنه‌ماى خاڵى كردنى گيرفانى كرێكارانى ئه‌مريكا گيرفانى خۆيان گه‌رم بكه‌ن و ده‌وڵه‌مه‌ند ببن.
به گوێره‌ى مهرسوومهكهى ترامپ، فه‌رمانبه‌رانى ئيداره‌كه‌ى بۆيان نييه تا ماوه‌ى 5 ساڵ ئه‌و جۆره كاروچالاكييانه ئه‌نجام بده‌ن و له‌و رێگه‌يه‌وه بيانه‌وێت خۆيان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن.
پێشتر ئيداره‌ى باراك ئۆباما، بڕيارى هاوشێوه‌ى ده‌ركردبوو، به‌ڵام ماوه‌كه‌ى ته‌نيا بۆ دوو ساڵ بوو، نه‌ك پێنج ساڵ.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
و:ئ.هـ