پەرلەمانتارێكی دیكەی ھەدەپە دەستبەسەركرا

بە مەبەستی ئامادەبوونی لە دادگایی كردنی پەرلەمانتارێكی ھەدەپە چووبووە دادگا

K24 – ھەولێر

پۆلیسی توركیا پەرلەمانتارێكی دیكەی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) دەستبەسەركرد.

بە گوێرەی میدیاكانی توركیا نادر یڵدرم جێگری ھاوسەرۆكانی ھەدەپە بە مەبەستی ئامادەبوونی لەدادگایی كردنی پەرلەمانتاری ھەدەپە ئیدریس بالوكەن چووبووە دادگا، بەڵام ئەویش دەستبەسەركرا.

زانیارییەكان ئەوەیان خستووەتەڕوو، لە كاتی دەستبەسەركردنی پەرلەمانتارەكە راگەیەندراوە، بڕیاری لەسەر دەرچووە بە زۆر ببرێتە پێش دادوەر، كەچی ئەو خۆی ھاتووە بۆیە ھەر لەوێ دەست بەسەركرا.

نادر يڵدرم خەڵكی ئاگریە و لەسەر لیستی شاری وان بۆتە پەرلەمانتاری ھەدەپە.

ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ ئایھان بیلگەن گوتەبێژی ھەدەپە دەسبەركرا و دواتر بە كەفالەت ئازادكرا.