تره‌مپ ژن و مێردێكی له یه‌كتر جیاكرده‌وه
دوای 45 كاتژمێر چاوه‌ڕوانی و ماندووبوون له چه‌ندین فڕۆكه‌خانه، سه‌ره‌نجام ژنه‌كه گه‌یشته‌وه هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی به‌هیوای گه‌یشتنه‌وه‌ی به هاوسه‌ره‌كه‌ی سواری فرۆكه ببوو
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێك قیژاندی به‌سه‌ریدا و گووتی" تۆ كێیت؟، وڵاتینامهكهت كوێیه؟" منیش وه‌ڵامم دایه‌وه و گووتم" من سووریم و وڵاتینامه‌ی ئه‌وێشم پێیه، به‌ڵام ماڵه‌كه‌م لێره‌یه، ئیتر ته‌قییه‌وه به‌روومدا و گووتی" بۆتنییه بڵێت ماڵم لێره‌یه، چونكه تۆ ئه‌مریكی نیت. ئه‌مه مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی فرۆكه‌خانه‌ی داڵاسی ئه‌مریكی بووه له‌گه‌ڵ ژنێكی سووری به ناوی " نه‌بیله حه‌فار".
نه‌بیله یه‌كێك له‌وانه بوو دووچاری پشكنینین و راگرتنێكی زۆر بووههتهوه له فڕۆكه‌خانه‌ی دالاس، ئه‌ویش به‌ر بریاره‌كه‌ی تره‌مپ كه‌وتووه و وڵاته‌كه‌ی له لیستی 7 وڵاتهكهدایه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا رێگه‌ی له گه‌شتكردنی هاووڵاتیانیان گرتووه.
نهبیلهی ته‌مه‌ن 26 ساڵان رۆژی هه‌ینی 27/1/2017 فڕۆكه‌خانه‌ی ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ری جێهێشتووه و له رێگه‌دا بووه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی له ویلایه‌تی ڤێرجینیای ئه‌مریكا.
رێوشوێنی ده‌رچوونی نه‌بیله له فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی قه‌ته‌ر هه‌ر ئه‌وانه بوون پێشتر بینیوویه‌تی، به‌ڵام دواتر له دوبه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی گۆڕیووه و له‌وێشه‌وه بۆ فرۆكه‌خانه‌ی داڵاس له ویلایه‌تی تێكساس رۆیشتووه و كاتژمیر 8:00 به‌یانی به كاتی ناوخۆیی ویلایه‌ته‌كه دابه‌زیووه.

به‌ڵام له‌وێ چاره‌نووسێكی دیكه بۆ نه‌بیله نووسراوه‌ته‌وه و دوای ئه‌و هه‌موو رێگه‌بڕین و چاوه‌ڕوانی و ماندوو بوونه، رێگه‌ی ناده‌ن بچێته ناو ئه‌مریكاوه و ده‌یبه‌نه ژورێك و كۆمه‌ڵێك نووسراوی پێ واژۆ ده‌كه‌ن. هه‌ر چه‌نده رازینابێت واژۆی بكات و داوای پارێزه‌ر ده‌كات، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت" ناچاریانكردووه نووسراوه‌كان واژۆبكات، ئه‌گه‌ر نا تا 5 ساڵی دیكه‌ش رێگه‌ی ناده‌ن بێته‌وه ئه‌مریكا.
دوای واژۆكردنی نووسراوه‌كان، هه‌موو پاسپۆرت و به‌ڵگه‌نامه‌كانی لیوه‌رده‌گرن و پێی ده‌ڵێن" ڤیزاكه‌ت هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه" و له كوێوه هاتوویت ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه.
سه‌ره‌نجام نه‌بیله كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌و دیووی هۆڵه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌وه چاوه‌ڕوانییه‌تی، هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت باشه لێمگه‌رێن با چه‌ند خوله‌كێك هاوسه‌ره‌كه‌م ببینن، به‌ڵام داواكاری و هاواره‌كانی نابیسترێت و سواری فڕۆكه ده‌كرێته‌وه و دوای 45 كاتژمێر له چاوه‌ڕوانی و ماندووبوون و گۆڕینی چه‌ندین فڕۆكه و فڕۆكه‌خانه، سه‌ره‌نجام نه‌بیله به نائومێدی گه‌یشته‌وه هه‌مان فرۆكه‌خانه‌ی ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر و تا ئیستا نازانێت دوای 120 رۆژی دیكه ده‌توانێت بگاته‌وه به هاوسه‌ر و ماڵه‌كه‌ی، یان ئه‌م دابرانه‌ش ده‌بێته چیرۆكێكی دیكه‌ی ژیانی نه‌بیله و هاوسه‌ره‌كه‌ی و نازانرێت رۆژێكی دیكه دێته‌وه فڕۆكه‌خانه تا بۆ ماڵه‌كه‌ی له ئه‌مریكا بگه‌ڕێته‌وه، یان ده‌بێت ئیتر له‌و به‌ری زه‌ریاكانه‌وه له دووری هاوسه‌ر و ماڵه‌كه‌ی ته‌مه‌ن به‌سه‌رببات.