هانده‌رانی سانتیاگۆ، ئه‌م یاریزانه‌ی ریال مه‌درید به دوژمن ده‌زانن
داوای ڕۆیشتنی ئه‌م یاریزانه ده‌كه‌ن
سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر سوسیداد، به‌ڵام هانده‌رانی ئاماده‌بووی یاریگه‌ی سانتیاگۆ فیكه‌ی ناڕه‌زاییان له دژی یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید لێده‌دا و زۆرترین ڕق و كینه‌شیان له دژی بێنیزما پیشاندا.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئاسی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید كه له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 30 كانوونی دووه‌می 2017 بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه هانده‌رانی ریال مه‌درید به‌ڵێنیانداوه به‌رده‌وامبن له دژایه‌تیكردنی كه‌ریم بێنزیما.
زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌دریده له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌وه ئه‌لڤارۆ مۆراتای له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ داناوه و به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری به بێنزیمای هاونیشتیمانی ده‌كات، له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو، زیزۆ له خوله‌كی 66 بێنزیمای له یاریگه هێنایه ده‌ره‌وه و مۆراتای خسته شوێنه‌كه‌ی، دوای تێپه‌ڕبوونی كه‌متر له 15 خوله‌ك مۆرتا تۆڕی گۆڵی ریال سوسیدادی هه‌ژاند.
رۆژنامه‌ی ئاس، جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه، كه هانده‌رانی ریال مه‌درید به‌رده‌وام دروشمی ده‌ركردنی بێنزیمایان له یاریگه به‌رز كردۆته‌وه و داوا له زیزۆی راهێنه‌ر ده‌كه‌ن چیتر ئه‌لڤارۆ مۆراتا نه‌كاته قوربانی بێنزیما.
كه‌ریم بێنزیما ئه‌م وه‌رزه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری ده‌كات، به‌ڵام ته‌نیا 5 گۆڵی تۆمار كردووه، له كاتێكدا مۆراتا ئه‌گه‌رچی یه‌ده‌گه، به‌ڵام خاوه‌نی 6 گۆڵه.
