باشترین یاریزانی لاوی 2016ـی ئینگلته‌را دیاریكرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیزی به فه‌رمی باشترین یاریزانی لاوی 2016ـی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرد، كه تێیدا یاریزانی یانه‌ی ساوسهاپتۆن ناسناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 30 كانوونی دووه‌می 2017، پێگه‌ی فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند، (نه‌یسن رێدمۆند)ـی هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 21 ساڵی یانه‌ی ساوسهامپتۆنی به باشترین یاریزانی 2016ـی ئینگلاند ده‌ستنیشان كرد.
نه‌یسن رێدمۆند یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رایه بۆ خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ، 32%ـی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، جه‌یمس واردی هاویانه‌ی به 25%ـی ده‌نگه‌كان پله‌ی دووه‌می گرت، یاریزانی یانه‌ی چێڵسی (رۆبن لۆفته‌س) وه‌ك سێیه‌م باشترین یاریزان ده‌ستنیشان كرا.
