ئەنجامدەری كردەوە تیرۆرستییەكەی ساڵی 2015 عەینكاوە دەسگیركرا
ئەو كەسە ھەڵگری ناسنامەی ساختە بوو كوردستان24 وێنە و ناسنامە ساختەكەی بڵاودەكاتەوە
K24 – ھەولێر
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، ئەنجامدەری كردەوە تیرۆرستیەكەی ساڵی 2015 عەینكاوە دەستگیركراوە و ناسنامەی تیرۆرستەكەش ئاشكرا دەكات.
لە راگەیاندراوێكدا دژە تیرۆری كوردستان رایگەیاند: "تیرۆریستێکی هه‌ڵهاتووی ئه‌نجامده‌ری کرده‌وه تیرۆریستیه‌که‌ی رێکه‌وتی (2015/4/17) شارۆچکه‌ی عەینکاوا نزیک کونسوڵخانه‌ی ئه‌مەریکا ده‌ستگیرکرا".
دژە تیرۆر ناسنامەی ئەنجامدەرەكە ئاشكرا دەكات رایدەگەیەنێت: "توانرا تیرۆریست (علی سلێمان عثمان) یه‌کێک له ئه‌نجامده‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی کرده‌وه تیرۆریستیه‌که‌ی رێکه‌وتی (2015/4/17) نزیک کونسوڵخانه‌ی ئه‌مەریکا ده‌ستگیربکه‌ن".
لە راگەیاندراوەكەدا روونكراوەتەوە: "تیرۆریست(علی سلێمان عثمان) وه‌ک یه‌کێک له ئه‌نجامده‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستیه هه‌ڵهات بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی کوردستان، لە پلانێکی تۆکمەو سەرکەوتوی بەڕێوبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر و دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری ورد توانرا تیرۆریستی داواکراو(علی سلێمان عثمان) کە ھەڵگری ناسنامەی ساختە بوو بە ناوی (ھیوا محمد اسماعیل ) دەستگیربکرێت".
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ئەوەی خستووەتەڕوو: "گروپی تیرۆریستی (داعش) لە ڕێکەوتی (2015/4/17) لە ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کردەوەیەکی تیرۆریستیان لە نزیک کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ھەولێر ئەنجامدا، کە بووە ھۆی شەھید بوونی دوو ھاووڵاتی و برینداربوونی ژمارەیەک ھاووڵاتی دیكە و دوای ماوەیەکی کەم ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی کردەوەکە و ھەڵھاتنی تیرۆریست (علی سلێمان عثمان) راگەیاند بوو".
لە بەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: "دوای رەوانەکردنی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستیە بۆ دادگا کە ژمارەیان (17) تیرۆریست بوو بڕیاری لە سێدارەدان بۆ (7) تیرۆریست و زیندانی ھەتا ھەتای بۆ (10) تیرۆریستی دیكە بەشداربووی کردەوە کە دەرچوو".

