چين: بڕياره‌كانى ترامپ له چوارچێوه‌ى سه‌روه‌رى ئه‌مريكادان
ئه‌و حه‌وت وڵاته‌ى قه‌ده‌غه كراوه هاووڵاتيانيان رووبكه‌نه ئه‌مريكا پێكهاتوون، له عێراق، ليبيا، سۆماڵ، سودان، سووريا و يه‌مه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
كاردانه‌وه‌كانى بڕياره‌كه‌ى ترامپ به‌رده‌وامن و له‌و ميانه‌يه‌دا حكومه‌تى چين وێڕاى ره‌خنه‌ى له بڕياره‌كه، رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى ترامپ ئه‌نجاميداوه مافى سه‌روه‌رى ئه‌مريكايه.
هه‌رچه‌نده هۆشدارى درابووه ترامپ له‌وه‌ى بڕياره‌كانى ده‌بنه هۆى دابڕانى ئه‌مريكا، به‌ڵام ترامپ دواى يه‌ك هه‌فته له ده‌ستبه‌كاربوونى و رۆژى هه‌ينى رابردوو، بڕيارێكى نوێى ده‌ركرد.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه هاووڵاتيانى حه‌وت وڵات بۆيان نييه پێ بنێن به خاكى ئه‌مريكادا و هه‌روه‌ها بڕياريدا ديوارى جياكه‌ره‌وه له نێوان ئه‌مريكا و مه‌كسيك درووست بكرێت.
ئه‌و حه‌وت وڵاته‌ى قه‌ده‌غه كراوه هاووڵاتيانيان رووبكه‌نه ئه‌مريكا پێكهاتوون، له عێراق، ليبيا، سۆماڵ، سودان، سووريا و يه‌مه‌ن.
ترامپ رايگه‌ياندووه، بڕياره‌كانى په‌يوه‌ندييان به ئاينه‌وه نييه و ده‌بنه هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مريكا له ئاسايش و سه‌قامدا بێت و ئه‌وه ته‌نيا رێگه‌يه‌كه بۆ پاراستنى ئه‌مريكا له توندوتيژى و مه‌ترسى توندڕه‌وه‌كان.
له‌و باره‌يه‌وه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چين له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند چين له‌و بڕوايه‌دايه سياسه‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران و چوونه ناوه‌وه به‌شێكن له سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌ت.
هه‌روه‌ها رايگه‌ياندووه، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى ده‌گيرێنه به‌ر پێويسته ره‌چاوى ئه‌و نيگه‌رانى و ترسه‌ش بكرێت كه رووبه‌ڕووى ئه‌و وڵاتانه بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: سكاى نيوز.
و: ئ.هـ