ئه‌مريكاييه‌كان: 5 رۆژى ترامپ له 8 ساڵى ئۆباما باشتره
له ميانى بانگه‌شه‌كانى هه‌ڵبژاردندا، ترامپ به روونى نه‌يارێتى خۆى بۆ ره‌وه‌ندى موسڵمان و په‌نابه‌ران ده‌ربڕى بوو.
K24 – هه‌ولێر:
له كاتێكدا ده‌نگى ناڕه‌زايه‌تى دژى بڕياره‌كانى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ زياتر ده‌بيسترێن، له ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌دا، به‌شێكى هاووڵاتيانى ئه‌مريكا، كه ژماره‌يان كه‌م نييه، پشتيوانى له بڕياره‌كانى ترامپ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "پێنج رۆژى ترامپ باشتر بووه له هه‌شت ساڵى ئۆباما".
له ميانى بانگه‌شه‌كانى هه‌ڵبژاردندا، ترامپ به روونى نه‌يارێتى خۆى بۆ ره‌وه‌ندى موسڵمان و په‌نابه‌ران ده‌ربڕى بوو.
دواى هاتنه سه‌ر كارى، ترامپ به په‌له بڕيارى دا رێگرى له هاتنه‌ناوه‌وه‌ى هاووڵاتيانى ژماره‌يه‌ك وڵاتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بكرێت.
هه‌رچه‌نده هۆشدارى درابووه ترامپ له‌وه‌ى بڕياره‌كانى ده‌بنه هۆى دابڕانى ئه‌مريكا، به‌ڵام ترامپ دواى يه‌ك هه‌فته له ده‌ستبه‌كاربوونى بڕياريدا ديوارى جياكه‌ره‌وه له نێوان ئه‌مريكا و مه‌كسيك درووست بكرێت و په‌نابه‌ران وه‌رنه‌گيرێن و هاووڵاتيانى حه‌وت وڵاتى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆيان نييه بچنه ناو ئه‌مريكاوه.
لايه‌نگرانى ترامپ له‌و بڕوايه‌دان، بڕياره‌كانى ترامپ به‌و په‌له‌ييه ئاماژه‌ى روونن بۆ هێز و ئازايى ترامپ و ره‌نگه سه‌ربكێشن بۆ كۆبوونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رێكى زۆرتر له ده‌ورى.
ئه‌نيت كوتريل، هاووڵاتييه‌كى ئه‌مريكايه و بۆ رۆژنامه‌ى (نيويۆرك تايمز) له ويلايه‌تى ئوهايۆوه رايگه‌ياندووه، "به‌رزترين پله ده‌ده‌مه بڕياره‌كانى ترامپ، به راستى ئه‌وه‌ى وتوويه‌تى وا جێبه‌جێى ده‌كات".
رۆژنامه‌كه نزيكه‌ى 20 چاوپێكه‌وتنى له ماوه‌ى يه‌ك هه‌فته‌دا ئه‌نجامداوه و چاوپێكه‌وتنه‌كان دابه‌شكراوون به‌سه‌ر ويلايه‌ته جياجياكانى ئه‌مريكا و ده‌ركه‌وتووه، ترامپ بێ لايه‌نگر نييه و هه‌وادارێكى زۆرى له ده‌ورى خۆى كۆكردووه‌ته‌وه.
له ويلايه‌تى ميشيگان، جوشوا ويد ده‌ڵێت: "بێگومان له‌و بڕوايه‌دام، كه هه‌فته‌ى يه‌كه‌مى له حوكمدا ترامپ ده‌ريخست، كه كه‌سێكه تواناى بڕياردان و جێبه‌جێكردنى هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى هه‌يه كه به گه‌لى ئه‌مريكاى دابوو".
دوگ كوبيريدير، كرێكاره له رێگه‌ى ئوهايۆ و ئه‌و ده‌ڵێت: "ترامپ ته‌نيا له ماوه‌ى 5 رۆژى حوكمڕانيدا زۆر شتى گه‌وره‌ى كرد، كه باراك ئۆباما به هه‌شت ساڵ نه‌يتوانيبوو ئه‌نجاميان بدات".
توم حرب، به‌ڕێوبه‌رى هاوپه‌يمانێتى ئه‌مريكا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ستايشى بڕياره‌كانى ترامپ ده‌كات و ده‌ڵێت: "بڕيارى رێگرتن له هاووڵاتيانى حه‌وت وڵات له ناويشياندا وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بڕيارێكى ته‌ندرووسته چونكه ئه‌و وڵاتانه ناوچه‌ى وايان تێدايه كه له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ته و بوونه‌ته شوێنى كۆبوونه‌وه‌ى تيرۆريستان".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه وه‌ك هاووڵاتيانى ئه‌مريكا، داوا له سه‌رۆكه‌كه‌مان ده‌كه‌ين، وه‌ك ئه‌وه‌ى سوێندى خواردووه، هه‌موو شتێك بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئاسايشمان بپارێزێت".
گوتيشى: "گه‌وره‌كردنێكى له راده‌به‌ده‌رى كێشه‌كان له لايه‌ن ميدياوه هه‌يه و ميديا به مه‌به‌ست ئه‌و كاره ده‌كات، له كاتێكدا پێشتر ئۆباما ماوه‌ى شه‌ش مانگ هاتنى عێراقييه‌كان و جيمى كارته‌رى سه‌رۆكى پێشتووترى ئه‌مريكا له حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو هاتنى ئێرانييه‌كانى قه‌ده‌غه كرد، به‌ڵام راگه‌ياندن له‌و باره‌يه‌وه هيچى نه‌وت".
روونيشيكرده‌وه، "به گوێره‌ى ده‌ستوور سه‌رۆك بۆى هه‌يه هه‌ر چه‌شنه رێوشوێنێكى ئه‌منى بگرێته به‌ر بۆ پاراستنى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا".
سه‌رچاوه: سكاى نيوز.
و: ئ.ه