ئاهه‌نگی ئه‌م گۆڵپارێزه جیهانی سه‌رسام كرد
له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكا هانده‌رانی هێنایه سه‌ما
له یاری چاره‌گی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكای 2017، هه‌ڵبژارده‌ی گانا به بردنه‌وه‌ی له كۆماری كۆنگۆ به ئه‌نجامی (2 ـ 1) گۆڵ، به فه‌رمی گه‌یشته قۆناخی پێشكۆتایی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه، له كاتی یارییه‌كه‌شدا گۆڵپارێزی كۆنگۆ ئاهه‌نگێكی سه‌یری گێرا.
رۆبێرت كیدیابای گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی كۆنگۆ، دوای ئه‌وه‌ی خۆزێ مبۆكۆی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له گێمی دووه‌م ئه‌نجامه‌كه‌ی له دژی گانا یه‌كسانكرده‌وه، له‌خۆشی ئه‌م گۆڵه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر له‌سه‌رزه‌وی به‌خشكه خشك ئاهه‌نگی گێرا، به‌ڵام خۆشییه‌كانی ئه‌و گۆڵپارێزه زۆری نه‌برد كاتێك هه‌ڵبژارده‌ی گانا له رێگه‌ی ئه‌ندرێ ئایۆ به لێدانی سزای گۆڵی بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، به‌مه‌یش كۆنگۆ ماڵئاوایی له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكا كرد و گاناش بۆ یاریی پێشكۆتایی سه‌ركه‌وت.