ديمه‌شق: درووستكردنى ناوچه‌ى ئارام دژى سه‌روه‌رى سووريايه
درووستكردنى ناوچه‌ى ئارام له سووريا به بێ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ديمه‌شق پێشێلكردنى سه‌روه‌رى سووريايه.
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سانا بڵاويكرده‌وه حكومه‌تى سووريا رايگه‌ياند، درووستكردنى ناوچه‌ى ئارام له سووريا به بێ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ديمه‌شق پێشێلكردنى سه‌روه‌رى سووريايه.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، ئيداره‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌رى قه‌يرانى په‌نابه‌ران پڕۆژه‌ى درووستكردنى ناوچه‌ى ئارام له سووريا جێبه‌جێ ده‌كات و تێچووى پرۆژه‌كه‌ش ده‌خاته ئه‌ستۆى وڵاتانى ده‌وڵه‌مه‌ندى كه‌نداو.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سووريا رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كۆميسيۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رێككه‌وتووه، له‌و باره‌يه‌وه كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له ديمه‌شق ئه‌نجام بده‌ن و پرسى په‌نابه‌ران تاوتوێ بكه‌ن.
كۆشكى سپى ئه‌مريكا، رايگه‌ياندووه، سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌يوه‌ندى به شا سه‌لمانى پادشاى عه‌ره‌بستانه‌وه كردووه و پشتيوانى شا سه‌لمانى بۆ دامه‌زراندنى ناوچه‌يه‌كى ئارام له سووريا و يه‌مه‌ن به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ه