ئيڤانكا به‌م وێنه‌يه‌ى خۆى ئه‌مريكاييه‌كانى له باوكى توڕه‌تر كردووه
ئيڤانكاى كچى ترامپ وێنه‌يه‌كى خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه كراسێكى زيوى له‌به‌ردايه و ئاوێنه‌يه‌ك له پشتيانهوهيه و ده‌ركه‌وتووه
K24 – هه‌ولێر:
ئيڤانكا ترامپ، به بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌يه‌كى خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى له تۆڕه‌كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، ئه‌مريكاييه ناڕازييه‌كانى له سياسه‌تى باوكى وروژاندووه و شه‌پۆلێك توڕه‌يى و ناڕه‌زايه‌تى به‌دواى خۆي‌دا هێناوه.
له ژماره‌يه‌ك فڕۆكه‌خانه‌ى ويلايه‌ته‌كانى ئه‌مريكا خۆپيشاندانى ناڕه‌زايه‌تى دژى بڕياره‌كانى سه‌رۆكى ئه‌مريكا به تايبه‌تى له باره‌ى په‌نابه‌رانه‌وه به‌ڕێوه‌چوون.
رۆژى هه‌ينى رابردوو، سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ بڕيارێكى نوێى ده‌ركرد، به گوێره‌ى بڕياره‌كه هاووڵاتيانى حه‌وت وڵات بۆيان نييه پێ بنێن به خاكى ئه‌مريكادا.
ئه‌و حه‌وت وڵاته پێكهاتوون، له عێراق، ليبيا، سۆماڵ، سودان، سووريا و يه‌مه‌ن.
ئيڤانكاى كچى ترامپ وێنه‌يه‌كى خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه كراسێكى زيوى له‌به‌ردايه و ئاوێنه‌يه‌ك له پشتيانهوهيه و ده‌ركه‌وتووه كه جاريد كوشنه‌ر ده‌ستى خستووه‌ته خوار كه‌مه‌رى و ئه‌وه‌ش بووه‌ته جێى سه‌رنجى به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و به‌شێك له ئه‌مريكاييه‌كان پێيان وايه ئيڤانكا سوكايه‌تى به ناڕه‌زايه‌تى و خۆپيشاندانهكانيان كردووه.
هه‌رچه‌نده له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر هێرشێكى زۆر كراوه‌ته سه‌ر ئيڤانكا، هاوكات ژماره‌يه‌ك له به‌كارهێنه‌ران رايان وايه ئه‌وه‌ى ئيڤانكا كردوويه‌تى هيچ سووكايهتييهكى تێدا نييه و ئازادى ژيانى خۆيه‌تى.
دواى ده‌ستبه‌كاربوونى له كۆشكى سپى، ترامپ زاواكه‌ى كرده گه‌وره راوێژكارى كۆشكى سپى.
وێنه‌كه‌ى ئيڤانكا و هاوسه‌ره‌كه‌ى له تويته‌ر، له ماوه‌يه‌كى كه‌مدا، 16 هه‌زار لايك و دوو هه‌زار جار دووباره شێركرابوويهوه و 6 هه‌زار كۆمێنتيشى بۆ نووسرابوو.
له ميانى بانگه‌شه‌كانى هه‌ڵبژاردندا، ترامپ به روونى نه‌يارێتى خۆى بۆ ره‌وه‌ندى موسڵمان و په‌نابه‌ران ده‌ربڕى بوو.
دواى هاتنه سه‌ر كارى، ترامپ به په‌له بڕيارى دا رێگرى له هاتنه‌ناوه‌وه‌ى هاووڵاتيانى ژماره‌يه‌ك وڵاتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بكرێت.
هه‌رچه‌نده هۆشدارى درابووه ترامپ له‌وه‌ى بڕياره‌كانى ده‌بنه هۆى دابڕانى ئه‌مريكا، به‌ڵام ترامپ دواى يه‌ك هه‌فته له ده‌ستبه‌كاربوونى بڕياريدا ديوارى جياكه‌ره‌وه له نێوان ئه‌مريكا و مه‌كسيك درووست بكرێت و په‌نابه‌ران وهرنهگيرێن و هاووڵاتيانى حه‌وت وڵاتى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆيان نييه بچنه ناو ئه‌مريكاوه.

سه‌رچاوه: سكاى نيوز
و:ئ.ه