شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: مالكى بۆى نييه به ناوى خه‌ڵكى كوردستانه‌وه قسه بكات
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا وه‌ڵامى لێدوانه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى نورى مالكى دايه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا وه‌ڵامى لێدوانه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى نورى مالكى دايه‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، رايگه‌ياند، هيچ كه‌س چاوه‌ڕێى قسه‌ى خێر له مالكى ناكات و نه مالكى و نه خۆفرۆشه‌كانى هاوشێوه‌ى بۆيان نييه باسى چاره‌نووسى خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ن.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له چه‌ند خاڵێكدا كۆى وه‌ڵامه‌كه‌ى چڕكرده‌وه و گوتى:
يه‌كه‌م: كێ ئه‌و مافه‌ى به مالكى داوه له جياتى خه‌ڵكى كوردستان باسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكات..
دووه‌م: تۆ ئه‌و كه‌سه‌ى قوت و نانى خه‌ڵكى كوردستانت بڕيوه و دوژمنايه‌تيت بۆ خه‌ڵكى كوردستان سه‌لماندووه بۆيه هيچ كه‌سێك چاوه‌ڕێى قسه‌ى خێر له تۆ ناكات و بۆيه نابێت نه تۆ و نه خۆفرۆشه‌كانى هاوشێوه‌ى تۆ باس له چاره‌نووسى خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ن.
سێيه‌م: ئه‌وه‌ى ده‌توانێت باسى چاره‌نووسى خه‌ڵكى كوردستان بكات، ته‌نيا رۆڵه‌كانى كوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانن.
ئه‌م قسانه‌ى شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له وه‌ڵامى ئه‌و قسانه‌ى نورى مالكى سه‌رۆكى ئيتيلافى ده‌وڵه‌تى ياسايه كه باسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانى كردووه.
مالكى كه له سه‌رده‌مى سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌تدا بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بڕى له نوێترين لێدوانيدا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌يكردووه، كه خه‌ڵكى كوردستان سه‌ربه‌خۆييان ناوێت و ته‌نيا ماف و خزمه‌تگوزارى و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ژيان و به‌يه‌كه‌وه مانه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌وێت.
ئا:ئ.ه