ئه‌ستێره‌يه‌كى ئه‌مريكا له په‌خشى راسته‌وخۆدا خۆى كوشت
له ميانى په‌خشى راسته‌وخۆى فه‌يسبووكدا كۆتايى به ژيانى خۆى هێنا.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ستێره‌ى ئه‌مريكايى فريدريك جاى له ميانى په‌خشى راسته‌وخۆى فه‌يسبووكدا كۆتايى به ژيانى خۆى هێنا.
جاى ته‌مه‌نى 33 ساڵ بوو، له رێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكه‌وه، به شێوه‌ى راسته‌وخۆ رايگه‌ياند، بڕياريداوه كۆتايى به ژيانى خۆى بهێنێت و پاشان به به‌رچاوى ههوادارانييهوه فيشه‌كى به‌سه‌رى خۆيه‌وه ناو و ده‌ستبه‌جێ گيانى له‌ده‌ستدا.
هه‌رچه‌نده به‌ڕێوبه‌رايه‌تى فه‌يسبووك بڕياريدا گرته ڤيديۆيه‌كه بسڕێته‌وه، به‌ڵام به‌شێكى زۆرى ئه‌وانه‌ى رووداوه‌كه‌يان راسته‌وخۆ بينيبوو، تووشى شۆك بوون.
جێى بيرهێنانه‌وه‌يه، به‌م دواييانه جاى به تۆمه‌تى ده‌ستدرێژى سێكسى رووبه‌ڕووى لێپرسينه‌وه كرابوويه‌وه و به كه‌فاله‌تى 100 هه‌زار دۆلار له دۆسييه‌كه رزگاركرابوو.
سه‌رچاوه: ده‌يلى مێل.
و: ئ.ه