100 هه‌زار دۆلار له زنجیره درامای موهه‌نه‌د و له‌میس دزرا
به‌هۆی دهرهێنهرهكهیهوه بووه
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی پێگه‌ی وێنه‌گرتنی زنجیره‌ی به ناوبانگی توركی ( ( CESUR VE GUZELئازا و جوان، كه دوو ئه‌ستێره‌ی درامای توركی (كیڤانش تاتیلوغلۆ) و (توبا بویوستان) رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌بینن و لای بینه‌ران به موهه‌ند و له‌میس ناسراون، شوێنی وێنه‌گرتنی زجنیره دراماكه كه‌وته به‌ر هێرش و 100 هه‌زار دۆلاری لێ دزراوه.
له كاتی وێنه‌گرتنی زنجیره دراماكه‌دا، ده‌رهێنه‌ره‌كه نموونه‌ی سندووقێكی بانكیی كه نزیكه‌ی 100 هه‌زار دۆلاری تێدابووه و بۆ مه‌به‌ستی وێنه‌گرتن به‌كاریهێناوه و له پێگهكهش بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه دزێك شه‌و دزه‌یكردووه‌ته سه‌ر شانۆی وێنه‌گرتنه‌كه له ناوچه‌ی توزلا و هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر سندووقه بانكییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و 100 هه‌زار دۆلاره ببات و وایزانیووه ئه‌و نموونه‌یه‌ی له‌سه‌ر پێگه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه راسته‌قینه‌یه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی سندووقه‌كه‌ی شكاندووه بۆی ده‌ركه‌وتووه هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌و سندووقه‌دا بووه ساخته‌یه و ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی وێنه‌گرتن به‌كارهاتووه.
دوای پشكنین و گه‌ڕان له لایه‌ن پۆلیسه‌وه و راگرتنی وێنه‌گرتنی دراماكه بۆ ماوه‌ی رۆژێك، رۆژی دوایی توانیوویانه پاره دزراوه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ناو سندووقه‌كه و وێنه‌گرتنی زنجیره‌كه‌ش ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه.