ئەنجوومەنی وەزیرانی تاوتوێی چوار پرس دەکات
شێوازی بەڕێوەبردنی تۆماری فەرمانبەران یەکێکە لەو پرسانە
K24 - ھەولێر
ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان لەبارەی چوار پرسی سەرەكی كۆدەبێتەوە و شێوازی بەڕێوەبردنی تۆماری فەرمانبەران یەکێکە لەو پرسانە.
پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند، بە سەرپەرشتی سەرۆكی حكوومەت و جێگرەكەی، ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ لەبارەی چوار پرس كۆدەبێتەوە، پرسەكانیش بریتین لە گرێبەستەكانی نێوان حكوومەت و كەرتی تایبەت، چۆنێتی بەڕێوەبردنی تۆماری فەرمانبەران لە سیستمی بایۆمەتری، تەوەری سێیەم و چوارەمیش تایبەت دەبن بە گفتوگۆكردن لەبارەی پلان و بەرنامەی كاركردنی هەر دوو وەزارەتی رۆشنبیری و گواستنەوە و گەیاندن.