بڕیاره‌كه‌ی ترامپ وه‌رزشوانانی ئه‌و حه‌وت وڵاته ناگرێته‌وه
به‌رپرسێكی لێژنه‌ی ئۆڵمپی ئه‌مریكا له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا راگهیاندكراوێكی ئومێدبه‌خشی بۆ وه‌رزشوانانی ئه‌و وڵاتانه بڵاو كرده‌وه كه بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ ده‌یانگرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 31/ كانوونی دووه‌می 2017، دوای ئەوەی سەرۆکی نوێی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ بریاری پێنەدانی ڤێزای بەو حەوت وڵاتانە راگه‌یاند كه پێكهاتوون له (عێراق، ئێران، سووریا، سۆمال، یەمەن، لیبیا و سوودان)، ئێسکات بلاکمان بەرپرسی لیژنەی ئۆڵمپی ئەم وڵاتە رایگەیاند ئەم بریارە وەرزشوانانی ئەم حەوت وڵاتە ناگرێتەوە.
بەم شێوەیە ئەو وەرزشوانانەی لەو ماوەیەدا بە مەبەستی ئەنجامدانی ھەر پالەوانیەتیەک دەیانەوێت گەشتی ئەمریکا بکەن دەتوانن ڤیزە وەربگرن.