ئه‌و پیاوه بناسه كه تره‌مپ له دژی كۆچبه‌ران هانده‌دات
هیچ نووسراوێكی فه‌رمی له كۆشكی سپی به‌بێ ئه‌و پیاوه ده‌رناچێت
K24 - هه‌ولێر:
دواجار ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاریدا ڤیزا به هاووڵاتییانی 7 وڵات نه‌درێت، سه‌رچاوه‌كانیش ئاماژه‌ی به‌وه ده‌كه‌ن، كه ستیڤ بانۆن، رۆڵی سه‌ره‌كی له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره هه‌بووه و تره‌مپی له دژی هاتنی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌مه‌ریكا، هانده‌دات.
هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا بڕیاربوو ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن كارتی سه‌وز (گرین كارد)ن، له هه‌ر وڵاتێكه‌وه هاتبن، مافی مانه‌وه و نیشته‌جێبوونییان هه‌بێت له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ستیڤ بانۆن، به‌خێرایی هاتووه‌ته ناو بابه‌ته‌كه و له‌گه‌ڵ ستیڤن میله‌ر، گه‌وره راوێژكاری سیاسه‌ته‌كانی كۆشكی سپی، بڕیاره‌كه‌یان داڕشتووه‌ته‌وه، به‌جۆرێك ئه‌و كه‌سانه‌ی له وڵاتانی عێراق، ئێران، سووریا، یه‌مه‌ن، لیبیا، سوودان و سۆماڵ هاتبن و خاوه‌ن گرین كاردیش بن، كۆتوبه‌ند ده‌خرێته سه‌ر گهشتكردنییان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
به‌رپرسانی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ریه‌ك له ستیڤ بانۆن و ستیڤن میله‌ر، به تیمێكی زۆرانبازی وه‌سفده‌كه‌ن، كه ئه‌ركییان به‌رگریكردنه له سیاسه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، به‌تایبه‌تیش ده‌ركردنی بڕیاری راگرتنی پێدانی ڤیزا به هاووڵاتییانی ئه‌و 7 وڵاته.
سه‌پاندنی بڕیاره‌كه، به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن گرین كاردن وهاووڵاتی ئه‌و 7 وڵاته‌ن، كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وتووه و له هه‌ندێك فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و وڵاته خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا، جیا له‌وه‌ش له رووی یاساییه‌وه په‌ڵپ له‌م بڕیاره درا و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له كه‌سانی نزیك و هاوپه‌یمانی تره‌مپیش ره‌خنه‌یان له بڕیاره‌كه گرت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، به‌رپرسانی باڵای ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی له كۆشكی سپی، بڕیاره‌كه‌یان ئاماده‌كردووه، به‌ڵام ستیڤ بانۆن، رۆڵێكی به‌هێز و سه‌ره‌كی هه‌بووه له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره و كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر تره‌مپه‌وه هه‌یه.
بانۆن، پێشتر له بواری بۆرسه و بانكدا كاریكردووه و یه‌كێكه له سه‌ربازه كۆنه‌كانی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپ بوو، دوای گه‌یشتنی تره‌مپ به كۆشكی سپی، ئه‌و پیاوه به گه‌وره راوێژكاری پلاندان و ستراتیژی دامه‌زراوه، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆنگرێس.
بانۆن له 10 رۆژی سه‌ره‌تای چوونی دۆناڵد تره‌مپ بۆ كۆشكی، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به ته‌نیشت ئه‌و سه‌رۆكه‌وه ده‌ركه‌وتووه.
به‌رپرسێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكاش باس له‌وه ده‌كات، بانۆن نزیكه له‌وه‌ی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر نووسراوه‌كانی كۆشكی سپی‌دا بسه‌پێنێت و هیچ بڕیارێك به‌بێ بینینی ئه‌و ده‌رناچێت، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو نووسراوه فه‌رمییه‌كان ده‌بینێت و به‌شێوه‌یه‌ك دایانده‌ڕێژێته‌وه كه به گونجاوی ده‌زانێت.
سه‌رچاوه: العربیة
ا.م