بایرن میونشن كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دروست بوو
ئه‌مڕۆ له كاتی راهێنانه‌كان یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی له‌ده‌ستدا
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا، پێكانی یاریزانێكی بایرن میونشنی راگه‌یاند كه ئه‌مرۆ له كاتی راهێنانه‌كان تووشی ئازارێكی گه‌وره بووه و پێشبینی ده‌كرێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش داببڕێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 31 كانوونی دووه‌می 2017، فرانك ریبێری ناوه‌ڕاستكاری فه‌ره‌نسی یانه‌ی بایرن میونشن له كاتی راهێنانه‌كان تووشی پێكان هاتووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌م یاریزانه به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ3 تا 4 هه‌فته دوور بكه‌وێته‌وه، به‌مه‌ش ئه‌م یاریزانه له یاریی یانه‌كه‌ی له چامپیۆنز لیگ به‌رامبه‌ر ئارسێناڵ به‌شداری ناكات كه بڕیاره یارییه‌كه له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو بكرێت.