به فه‌رمی بارسێلۆنا گواستنه‌وه‌ی دوو یاریزانی راگه‌یاند
یه‌كێكیان به جیرارد پیكێ نوێ ناسراوه
یانه‌ی بارسێلۆنا پێش داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، به فه‌رمی دوو یاریزانی هێنایه ریزه‌كانی، یه‌كێكیان نێجیرییه و ئه‌وه‌ی دووه‌میان ئۆروگواییه.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 31 كانوونی دووه‌می 2017، یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی رایگه‌یاند كه (ئیزیكێل باسی)ـی هێرشبه‌ری نێجیری ته‌مه‌ن 20 ساڵ بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارساوه كرد و ئه‌مڕۆش به سه‌ركه‌وتوویی پشكینینه پزیشكییه‌كانی تێپه‌ڕاند، خاڵێكیش له گرێبه‌سته‌كه‌یدا هه‌یه كه رێگه به یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌دات بۆ هه‌میشه بیگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
یانه‌ی بارسێلۆنا له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی رایگه‌یاندووه كه ئه‌م یاریزانه بۆ ئه‌م وه‌رزه له تیپی دووه‌می بارسا یاری ده‌كات، پێگه‌ی ئیلمۆندی كه‌ته‌لۆنی پێشبینی ئه‌وه كردووه كه له وه‌رزی داهاتوو ئه‌گه‌ر لویز ئێنریكی راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ بارسا به‌رده‌وام بێـت ده‌رفه‌تی یاریكردن به‌و یاریزانه نێجیرییه ده‌دات.

له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی بارسێلۆنا له فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی سانتیاگۆ بۆنیۆی به‌رگریكاری ئۆروگوایی راگه‌یاند كه له هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات و به جیرارد پێكێی نوێ ناسراوه و گرێبه‌سته‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه.
ئه‌مڕۆ دوایین رۆژی بازاری گواستنه‌وه‌ی زستانه‌یه، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوو چه‌ندان گرێبه‌ستی دیكه له خوله‌كانی ئه‌ورووپا و كیشوه‌ره‌كانی دیكه واژۆ بكرێت.