به ڤیدیۆ.. ئه‌میرێكی سعوودی 80 تكيتى فڕۆكه بۆ ههڵۆكانی ده‌بڕێت
یه‌ك گه‌شتی تایبه‌تی فڕۆكه بۆ ههڵۆكانی ئه‌میر
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، 80 هه‌ڵۆی ئه‌میرێكی سعوودی له‌ناو فڕۆكهیهكن و ته‌واوی تكیتی گه‌شتی ئه‌و فڕۆكه‌یه، بۆ ئه‌و هه‌ڵۆیانه ته‌رخان كراون.
وێبسایتی "boardingarea" ئاماژه به‌وه ده‌كات، تا ئێستا ناسنامه‌ی خاوه‌نی ئه‌و هه‌ڵۆیانه ئاشكرا نه‌كراوه و هیچ زانیارییه‌كیش له‌به‌ر ده‌ستدا نین، ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌زانرێت كه میرێكی سعوودییه و ته‌واوی تكیتهكانی فڕۆكه‌كه‌ی، به هه‌ردوو سه‌ری رۆیشتن و گه‌ڕانه‌وه، بۆ ههڵۆكانی بڕیوه و ئاراسته‌ی گه‌شته‌كه‌ش بۆ ئه‌مه‌ریكایه.
ئاژانسی هه‌واڵی سپوتنیك، بڵاویكردووه‌ته‌وه، كاتی تۆماركردنی گرته ڤیدیۆییه‌كه دیار نییه و نه‌توانراوه ته‌واوی زانیاری و ورده‌كارییه‌كانیش پشتڕاست بكرێنه‌وه.