به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گشتى دژه تيرۆر گرووپێكى تيرۆريستى له نزيك كه‌ركووك ده‌ستگيركرد
و پیلانیان هه‌بووه به ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ناو شاری که‌رکوک و قه‌زای (دوبز)
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گشتى دژه تيرۆر له راگه‌يه‌ندراوێكدا، هه‌واڵى ده‌ستگيركردنى گرووپێكى "تيرۆريستى" له نزيك شارى كه‌ركووك راگه‌ياند.
ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه:
له ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌رکه‌وتووی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆر گروپێکی تیرۆریستی له نزیک شاری که‌رکوک ده‌ستگیرکران
له به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌ستگیرکردنی تیرۆریستانی گروپی تیرۆریستی (داعش) و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پیلان و هه‌ڕه‌شه‌کانیان له سه‌ر شاری که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری، دوای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و چاودێری به‌رده‌وام له سه‌ر گروپێکی تیرۆریستی (داعش) له گونده‌کانی ڕۆژئاوای که‌رکوک و له ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌رکه‌وتووی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و به هاوکاری به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی که‌رکوک توانرا له شه‌وی (2017/1/31/30) له گوندی (باجوان) شه‌ش تیرۆریستی گروپه‌که ده‌ستگیر بکرێن که تاوانبارن به ئه‌نجامدانی چه‌ندین کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له شاری که‌رکوک و گونده‌کانی ڕۆژئاوای که‌رکوک و پیلانیان هه‌بووه به ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ناو شاری که‌رکوک و قه‌زای (دوبز)
به ناوه‌کانی:
1-برزان محمد مخلیف ناسراو به (قح) به‌رپرسی گروپه‌که.
2- روکان محمد علی ئه‌ندامی گروپ.
3- نزهان محمد مخلف. ئه‌ندامی گروپ.
4- احمد محمد مخلف.ئه‌ندامی گروپ.
5- محمد علی ابراهیم.ئه‌ندامی گروپ.
6- فارس مخلف اسود.ئه‌ندامی گروپ.





