سۆسیالیست بۆ گۆڕان: ڕێکارى یاسایى به‌رانبه‌ر عه‌بادى بگرنه‌به‌ر
"په‌رله‌مانتاری چالاک و دهمگهرمتان له به‌غدا زۆره"
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حزبى سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان, وه‌ڵامی گوته‌بێژی گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، با سه‌ره‌تا رێكاری یاسایی له دژی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق بگرنه‌به‌ر كه پێشتر رایگه‌یاندبوو، هه‌موو حزبه‌كانی كوردستان به‌شدارن له گه‌نده‌ڵی.
به گوێره‌ی ئه‌و روونكردنه‌وه‌ی گوته‌بێژی ئه‌و حزبه، كه له‌سه‌ر وێبسایتی فه‌رمی بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه: "ئه‌گه‌ر ئێوه به‌شدارنین له قه‌یران و به‌هه‌ده‌ردانى سامان و دزینى نه‌وتى کوردستاندا کاتێک به عه‌مه‌لى له حکومه‌ت ده‌رکراون ، فه‌رموون ئه‌ستۆپاکى خۆتان بسه‌لمێنن و به فه‌رمى له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکشێنه‌وه و دان به شکستى خۆتاندا بنێن".
پێشتر محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندبوو، كه هه‌موو حزبه‌كانی كوردستان، پاڵاوگه‌ی نه‌وتییان هه‌یه.
ئه‌مه ده‌قى رونکردنه‌وه‌که‌یه:
ئێمه لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین هه‌ر به‌پێى ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه قسه‌کانى ئێوه خۆڵکردنه چاوى خه‌ڵکى کوردستان بووه که له ماوه‌ى ڕابردوودا به‌رده‌وام له که‌ناڵه‌کانتانه‌وه بڵاوتاندهکردهوه که ئه‌م هه‌رێمه یاسا و دادگاى نییه ، که‌چى ئێستا دێن و به‌وپه‌ڕى متمانه به دادگاکانى کوردستان داواده‌که‌ن له‌ماوه‌ى دوو ڕۆژدا ئه‌گه‌ر به‌ڵگه نه‌خرێته‌ڕوو خه‌ڵک ڕوبه‌ڕى ڕێکارى یاسایى ده‌که‌نه‌وه .
ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌و قسانه به تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه ده‌زانن و ڕێکارى یاسایى بۆ ده‌گرنه‌به‌ر فه‌رموون په‌رله‌مانتارى چالاک و دهمگهرمتان له به‌غدا زۆره و سه‌ره‌تا بچن ڕێکارى یاسایى له‌به‌رانبه‌ر به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى بگرنه‌به‌ر که‌پێش چه‌ند ڕۆژێک ڕایگه‌یان که حزبه ساسیهکانى کوردستان به‌شدارن له‌گه‌نده‌ڵى و دزینى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان .
هه‌روه‌ها چه‌ند جاریش وه‌زیر و به‌رپرسه‌کانى کوردستان ئاماژه‌یان به شه‌راکه‌تى پێنج حزبه‌که کردووه .
به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه به‌شدارنین له قه‌یران و به‌هه‌ده‌ردانى سامان و دزینى نه‌وتى کوردستاندا کاتێک به عه‌مه‌لى له حکومه‌ت ده‌رکراون ، فه‌رموون ئه‌ستۆپاکى خۆتان بسه‌لمێنن و به فه‌رمى له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکشێنه‌وه و دان به شکستى خۆتاندا بنێن .
سه‌باره‌ت به داواى لێبوردنیش ئه‌وه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه ده‌بێت داواى لێبووردن له حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و بکات که له‌ماوه‌ى سێ ساڵى ڕابردوودا به‌رده‌وام له ڕێى که‌ناڵه‌کانیان و په‌یجه‌کانیان و پهرپرسهکانیانهوه سوکایه‌تیان کردووه و تۆمه‌تیان به‌خشیوه‌ته‌وه ، بۆ شاردنه‌وه‌ى شکسته‌کانیان و بهکهمسهیرکردنى خه‌بات و ماندووبوون و شه‌هید به‌خشینمان .
وته‌بێژى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
31-1-2017