ئه‌مریكا ئارامی له ده‌ست ده‌دات
تیرۆریسته‌كان به بڕیاره‌كەی تره‌مپ دڵخۆشن و بە سه‌ربازێكی پێشه‌نگی جیهادییه‌كان دەزانن
K24 - ھەولێر
ژماره‌یه‌ك شاره‌زا بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی تره‌مپ كه رێگه له گه‌شتكردنی هاووڵاتیانی 7 وڵاتی زۆرینه موسوڵمان ده‌گرێت نه‌چنه ناو ئه‌مریكا، بە فاكتەرێك بۆ زیادبوونی مه‌ترسی هێرشی تیرۆریستی و به خراپ شكاندنه‌وه به‌سه‌ر ئه‌مریكادا ناوده‌به‌ن.
شاره‌زاكان ئه‌و بڕیاره 90 رۆژییه‌ی رێگه‌گرتن له چوونە ژوورەرە بۆ ئه‌مریكا و بڕیاری راگرتنی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر بۆ ماوه‌ی 120 رۆژ واده‌بینن، له وانه‌یه هه‌ستكردن به ستەم و داپڵۆسین لای به‌شێك له ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان زیاتر بكات، هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكاش بۆ درووستكردنی كه‌شێكی له‌بار و هاوكاری له‌گه‌ڵ موسوڵمانانی ئه‌مریكا، دووچاری له‌مپه‌ر ده‌كات.
رۆژنامه‌وی واشنتۆن پۆست نوسیوویه‌تی" هه‌ندێك له جیهادی و توندڕه‌وه‌كان به‌و بڕیاره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دڵخۆشن، وای ده‌بیننن سه‌رۆكی نوێ "سه‌ربازێكی پێشه‌نگه بۆ جیهادییه‌كان تا به‌رگری له ئیسلام بكه‌ن".
خۆشحاڵی توندڕه‌وه‌كان به بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ گه‌یشتووه‌ته ئاستێك، هه‌ندێكیان ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌م بڕیاره و داگیركردنی عێراق له سالی 2003 له لایه‌ن ئه‌مریكاوە، بۆ جوڵاندنی هه‌ست و سۆزی دوژمنكارانه‌ی موسوڵمانان دژی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌راوورد ده‌كه‌ن كه ده‌بێته هۆی كاراكردنی رۆڵی "رێكخراوه جیهادییه‌كان."
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ئه‌وه‌شی نووسیووه "ئێستا بانگه‌شه بۆ داعش و قاعیده زیادیكردووه و خه‌ڵكێكی زیاتر سۆزی جوڵاوه، مەودایەكی زۆر نێوان بانگه‌شه بۆ ئه‌و رێكخراوانه و ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی نییه".
فه‌ره‌ح باندیس به‌رپرسی پێشووی كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌می ئیداره‌كه‌ی جۆرج بوش و باراك ئۆباما ده‌ڵێت "بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تره‌مپ ئه‌مریكا زۆر به ئارامی ناهێڵێته‌وه، پێچه‌وانه‌كه‌ی رووده‌دات، چونكه ده‌رفه‌تی زیاتر به رێكخراوی داعش ده‌دات".
له نامه‌یه‌كی كراوه‌ی ده‌یان هاوكاری باندیس كه ئاراسته‌ی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ كراوه، ده‌ڵێن "ئه‌م بڕیاره ناردنی په‌یامێكی هه‌ڵه‌یه بۆ موسوڵمانانی ئه‌مریكا و جیهان، چونكه سوود له‌وه وه‌رده‌گرن و ئه‌مریكا له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین له جه‌نگدایه له‌گه‌ڵیان".
ئه‌وانه‌ی واژۆی نامه‌كه‌یانكردووه بڕوایان وایه "بڕیاره‌كه ده‌رهاویشته‌ی خراپی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ لێده‌كه‌وێته‌وه و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ده‌بێت".
له بۆچوونێكی هاوشێوه‌ی ئه‌واندا، ئه‌نتۆنیۆ گۆتیریس ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژی 31/1/2017 رایگه‌یاند "بڕیاره‌كه شه‌پۆلێكی دوو دڵی و نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه كارئاسانی بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ گرووپه توندڕه‌وه‌كان بڕه‌خسێنێت له كاتێكدا هه‌مووان ده‌یانه‌وێت دژیان بجه‌نگن".
تره‌مپ تێناگات
دۆناڵد تره‌مپ په‌له‌یكرد له‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دوواییه‌ی ئه‌وروپا و پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ران پێكه‌وه گرێدا و تۆمه‌تی ئاراسته‌ی ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كرد و گووتی "هه‌ڵه‌یه‌كی كاره‌ساتباری ئه‌نجامداوه"، له‌و كاته‌ی به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌رگای وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌م سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ری سووریا كرده‌وه".
شاره‌زایان په‌یوه‌ستكردنی توندوتیژییه‌كان و پێشوازی له په‌نابه‌ران ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن "زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشه‌كانی لە وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكایان ئه‌نجامداوه، هاووڵاتیانی خودی ئه‌و وڵاتانه بوون".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن "هیچ یه‌ك له‌وانه هاووڵاتی ئه‌و 7 وڵاته نه‌بوون كه تره‌مپ رێگه‌ی گه‌شتكردنی لێ‌گرتوون".
ده‌یڤید ئایپسن شاره‌زایه‌كه و ده‌ڵێت "ئه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌شی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ببنه سه‌رچاوه‌ی توندوتیژی كە له لیسته‌كه‌ی تره‌مپدا نیین، له ئه‌وروپا زۆربه‌ی هێرشكاره‌كان خه‌ڵكی مه‌غریب و جه‌زائیر و تونسن، دوایین كه‌سیان له به‌رلین به بارهه‌ڵگرێكه‌وه له 19/12/2017 ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئه‌ڵمانیا كرد به‌ژێره‌وه، ھەروەھا ئه‌وه‌شی له شاری نیس له 14/7/2016 هه‌مان كاری به خراپتریش ئه‌نجامدا، هه‌ردووكیان تونسی بوون".

له هێرشه‌كه‌ی كاتی ماراسۆنه‌كه‌ی شاری بۆستنی ئه‌مریكاش له مانگی نیسانی 2013 دوو برا ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجامدا كه چیچانی بوون، یه‌كێكیان وڵاتینامه‌ی ئه‌مریكی هه‌بوو و ئه‌وی دیكه‌شیان له سه‌روبه‌ندی وه‌رگرتنی وڵاتینامه ئه‌مریكییه‌كه‌یدا بوو".
هێرشه‌كه‌ی سان به‌رنابیۆ له مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی 2015 له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ئه‌نجامدرا كه له دایكبووی شیكاكۆ بوو، به ره‌چه‌ڵه‌كیش له خێزانێكی پاكستانی بوو، هاوسه‌ره‌كه‌شی له پاكستان له دایكبووه و وڵاتینامه‌ی سعوودیشی هه‌بووه.
ئه‌نجامده‌ری یانه شه‌وانه‌كه‌ی شاری ئۆرلاندۆ، ناوی عومه‌ر مه‌تین بوو، ئه‌و كوڕه له ئه‌مریكا له دایكبووه و به بنه‌چه‌ش ئه‌فغانیه".
هه‌ر بۆیه دادوه‌ر فه‌ره‌ح باندیس ده‌ڵێت" بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ "به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه تێگه‌یشتنی له كرۆكی كێشه‌كه كه‌مه".
لە لایەكی ترەوە " نهاد عوض" بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئیسلامییەكانی ئەمریكا، بڕیارەكەی ترەمپ بە "مەرسومی دوورخستنەوەی موسڵمانان" وەسف دەكات و دەڵێت رۆژی دووشەممە لەگەڵ نوێنەرانی دیكەی كۆمەڵە ئیسلامییەكان سكاڵا دژی سەرۆك تۆمار دەكەن.
لە پێشەكی سكاڵانامەكەیاندا ھاتووە: "مەرسومی دوورخستنەوەی موسڵمانان ئەنجامێكی سروشتی ئەو بەڵێنانەیە كە لە بانگەشەی خراپی ھەڵبژاردنی دابوو و بە شێوەیەكی بنەمایی نییەتی خۆی لە بە ئامانجكردنی ئیسلام و موسڵمانان پیشاندابوو".
لە كوتاییشدا ئاماژە بە توانایی گرووپە توندرەوەكان بۆ سوودوەرگرتن لەم بوارە لە سۆشیاڵ میدیا دەكات و پێشی وایە ھەردوو رێكخراوی داعش و قاعیدە ئامادەیی باشیان ھەیە بە پیادەكردنی ئەو گوشارە.