بەھۆی بەفربارین دوو رۆژ لە شارێكی كوردستان كرایە پشوو
"دەوامی پەروەردە دەكرێتە پشوو لە فەرمانگەكانی دیكە دەوام ئاسایی دەبێت"

K24 – ھەولێر
بەھۆی رێژەی بەفربارینی زۆر لە قەزای شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای ھەولێر دەوامی قوتابخانەكان رادەگیرێت و دوو رۆژ دەكرێت بە پشووی فەرمی.
جوان فەتحوڵڵا قایمقامی قەزای شەقڵاوە بە كوردستان24 گوت: "بۆ سەلامەتی قوتابیان بڕیارماندا دوو رۆژ لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سنووری شەقڵاوە بكەین بە پشووی فەرمی".
قامیقامی شەقڵاوە گوتیشی: "دەوام لە فەرمانگەكانی دیكەی حكوومەت وەك رۆژانی دیكە ئاسایی و نەكراوە بە پشوو".
وەك پێشتر كەشناسی رایگەیاندبوو لە دوێنێوە شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی بەھۆی رێژەی زۆری بەفربارین ئاستەنگ بۆ ھاتووچۆی ھاووڵاتیان دروستكردووە.