یادی شەھیدانی یەكی شوبات دەكرێتەوە
چەپكە گوڵی ھاوبەشی پارتی و یەكێتی پێكەوە لەسەر مۆنۆمێنتی شەھیدانی یەكی شوبات دانرا
K24 - ھەولێر
لە 13مین ساڵیادی كارەساتی یەكی شوبات كە دوو تەقینەوەی خۆكوژی ھەردوو بارەگای لقی 2 پارتی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی 3 یەكێتی نیشتمانی كوردستانی كردە ئامانج و بە ھۆیەوە 101 كەس شەھیدبوون، بە دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی شەھیدانی یەكی شوبات رێز لەو شەھیدانە گیرا.
نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكان و ژمارەیەكی زۆری خەڵك بە دانانی چەپكە گوڵ بەشداریان لە رێورەسمی رێزگرتن لە شەھیدانی یەكی شوبات كرد.
لە كارەساتی 1 شوباتی 2004، زیاتر لە 100 كەس لە ھەردوو تەقینەوە خوژییەكەی ناو لقی 2 پارتی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی 3 یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ھەولێر شەھیدبوون، لەوانە چەندین سەركردە و كادیری ھەردوو حزب و دەیان پێشمەرگە و خەڵكی سڤیل، ھەروەھا ژمارەیەكی زیاتریش برینداربوون.
جێگری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كوسڕەت رەسوڵ و سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان فازڵ میرانی پێكەوە تاجەگوڵینەی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستانیان لەسەر مۆنۆمێنتی شەھیدانی یەكی شوبات لە پاركی سامی عەبدولرەحمان دانا.
ھەروەھا چەپكە گوڵی ھاوبەشی پارتی و یەكێتی پێكەوە لەسەر مۆنۆمێنتی شەھیدانی یەكی شوبات دانرا.
JS