وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا سه‌ردانی به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كات
سەردانی بەنداوی مووسڵ دەكات
K24 - ھەولێر
بڕیاره وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا به سه‌ردانێك بگاته به‌غدا و دواتریش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیبلۆماسی كه به ئاژانسی نۆفای ئیتالیا راگه‌یاندووه، بڕیاره ئەمڕۆ رۆبێرتا پینۆتی سه‌ردانی به‌غدا و دواتریش هه‌ولێر بكات، دواتریش بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له دۆخی هێزەكانی ئیتالیا كه له به‌نداوی مووسڵ پارێزگاری له تیمی كۆمپانیایه‌كی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، سه‌ردانی به‌نداوی مووسڵ ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014 داعش ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا گرت، ئێستا باس له مه‌ترسی رووخانی ئه‌و به‌نداوی مووسڵ ده‌كرێت و بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و چاودێریكردنی ئه‌و به‌نداوه‌ش، كۆمپانیایه‌كی ئیتالی تیمێكی خۆی ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كردووه و له‌لایه‌ن هێزێكی وڵاته‌كه‌یان پارێزگاری‌یان لێ ده‌كرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە لە مانگی ئایاری ساڵی رابردووش‌دا، رۆبێرتا پینۆتی سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان كۆبووەوە.