له‌ هه‌ولێر دیداری سینەمای نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆر ده‌ستپێده‌كات

بە سپۆنسەری میدیایی كوردستان24 بەڕێوەدەچێت

K24 - ھەولێر

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، لەشاری هەولێر و بە سپۆنسەری میدیایی دامه‌زراوه‌ی کوردستان24 بۆ راگه‌یاندن و توێژینه‌وه‌، بۆ ماوەی سێ رۆژ له‌ هه‌ولێر و دواتریش له‌ سلێمانی و به‌غدا، دیداری سینەمای نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆر بەڕێوه‌ده‌چێت.

ئەم خولەی دیدارەکە لە ژێر ناونیشانی ئاشتی و پێکەوە ژیان، بە بەشداری 30 کورتە فیلم کە باس لە پرسی تیرۆر دەکەن، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک هونەرمەند و میوانی بیانی چەند وڵاتێک بەڕێوەدەچێت، لە پاڵ نمایشەکانیش، پانێڵ و چالاکی دیکەش ئەنجامدەدرێن.

لە کۆتایی دیدارەکەش  هەشت خەڵاتی هەڵبژێردراوی لیژنەی داوەران ئاشکرا دەکرێن، لە بوارەکانی، باشترین فیلمی کوردی، فیلمی عێراقی، فیلمی بیانی، بەڵگە فیلم، دەرهێنان، بیرۆکە، ئەکتەر، روانگەی داوەران.

بڕیار وایە دوای شاری هەولێر کۆی بڕگە و بەشەکانی دیدارەکە لە شاری سلێمانی و بەغدا بەڕێوەبچێت.

پێشتر پشتیوان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری دیدار، لە میانی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژباشی كوردستان24، زانیاری وردی لەبارەی بەڕێوەچوونی دیداری سینەمای نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆر لە ھەولێر كرد و ئامانجی دیدارەكەشی خستەڕوو.

بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی دیداری سینەمای نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆر كلیك لەسەر لینكی خوارەوە بكە.