ئاگره‌كه ده‌گاته ناو ماڵی تره‌مپ
"یان قبووڵیكهن یان بڕۆن"
K24 – هه‌ولێر:
ئاگره‌كه‌ی ئۆپۆزیسیۆن هێدی هێدی ده‌گاته ماڵی تره‌مپ، له كار دوورخستنه‌وه‌ی "سالی ییتس" ئه‌و گه‌وره پارێزه‌ره‌ی له بری وه‌زیری داد كاریده‌كرد سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، تا ئاگری نه‌یارانی بریاره‌كه‌ی دژی په‌نابه‌ران و گه‌شتیاران دامركێنێته‌وه. به‌ڵكو بهرپرسگهلێكی دیكه هاتنه ده‌نگ و ده‌ڵێن" ئه‌و رێگه‌ی ملیاردێره حه‌فتا ساڵانه‌كه گرتووهیهتیهبهر هه‌ڵه‌یه".
كار له یه‌ك و دوواندا نه‌ماوه" 900" به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆژی 31/1/2017 واژۆی خۆیان خستووه‌ته سه‌ر یاداشتێكی ناوخۆیی و دژه‌ی بڕیاری رێگه‌گرتن له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی گه‌شتیاران و وه‌رنه‌گرتنی په‌نابه‌ران ئاراسته‌ی تره‌مپیان كردووه، زۆر زوو ژماره‌ی نه‌یارانی تره‌مپ زیادیانكردووه، پیش 24 كاتژمێر ته‌نها 100 كه‌سێك بوون، به‌ڵام هه‌ر زوو بوون به 900 به‌رپرس، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه ئاگری قه‌یرانێك گه‌یشتووه‌ته ناو ماڵه‌كه‌ی تره‌مپ.
ئه‌و یاداشته‌ی له لایه‌ن له‌شكره دیپلۆماتكارهكهی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێش چه‌ند رۆژێك واژۆی له‌سه‌ر كراوه، له‌و كاته‌وه بووه به‌هۆی سیستمێكی تایبه‌تی ته‌نها دیپلۆماتكاره‌كان ده‌توانن بیبینن.
چونكه كه‌س ژماره‌ی واژۆكان له‌و سیستمه‌دا نابینێت، كه‌چی میدیا ناوخۆییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن" سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌وانی گووتووه كه ژماره‌ی ئه‌و دیپلۆماتكارانه‌ی واژۆیانكردووه گه‌یشتووه‌ته 900 كه‌س، له كاتێكدا رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوو ته‌نها نزیكه‌ی 100 كه‌سێك بوون".
له ره‌شنووسی یاداشته‌كه‌دا وانووسراوه" بڕیاره‌كانی تره‌مپ، به داخستنی ده‌رگاكان له به‌رده‌م 200 ملیۆن گه‌شتیاری یاسایی، به هیوای رێگه‌گرتن له ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌و گه‌شتیارانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئازارمان بده‌ن، نابێته هۆی ئه‌وه‌ی"ئارامییه‌كی زیاتر" به وڵاته‌كه‌مان ببه‌خشێت".

وه‌ك میدیاكانی ئه‌مریكا باسی ده‌كه‌ن، دیپلۆماتكاره‌كان له‌و نامه‌یه‌دا ئه‌وه‌شیان نووسیووه" ئه‌م سیاسه‌تانه دژی كرۆكی پره‌نسیپه‌كانی ئه‌مریكایه، چونكه جیاكاری نه‌ژادیی ده‌سه‌پێنێت. بۆیه داوای ویژدان و گوزارشتی گه‌رم و گوڕ بۆ پێشوازی گه‌شتیار و بیانی و په‌نابه‌ران ده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شیان بۆ تره‌مپ ته‌ئكیدكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م سیاسه‌ته سه‌رناگرێت و ئامانجه‌كانی ناپێكێت، به‌ڵكو خراپ ده‌شكیته‌وه و بهرههمدارنییه".
به‌ڵام پێناچێت تره‌مپ گوێ به‌و نیگه‌رانی و پێشنیار و یاداشتانه بدات، هه‌ر زووو ( شۆن سپایسه‌ر) گوته‌بێژی كۆشكی سپی وه‌ڵامی یاداشتی دیپلۆماتكارانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دایه‌وه و گووتی" یان ده‌بێت به‌رنامه‌ی رێگهنهدانهكهی سه‌رۆك قبووڵبكه‌ن، یان بڕۆن".
رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی "نیویۆرك تایمز" بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنێت قسه‌ی دیپلۆماتكارێك له‌وانه‌ی واژۆیانكردووه گواستووه‌ته‌وه كه له ئه‌فریقا كارده‌كات و پاڵپشتی یاداشته‌كه بووه، گوتوویه‌تی" به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌و سیاسه‌تانه، به‌شێكه له كلتووری ئێمه".