لە نەخۆشخانەیەكی ئیستانبوڵ پۆلیسێك چەند دكتۆر و پەرستارێك بە بارمتە دەگرێت

بە ھۆی نەخۆشی دەروونی لە ژێر چارەسەری دایە

K24 – ھەولێر

لە نەخۆشخانەیەكی ئیستانبوڵ پۆلیسێك چەند دكتۆر و پەرستارێك بە بارمتە دەگرێت و پاش تێپەڕبوونی چەند كاتژمێرێك ئازادیان دەكات.

ئەو پۆلیسە كە بەھۆی نەخۆشی دەروونی لە نەخۆشخانەی جەراحپاشا ژێر چارەسەریدا بوو، چەندین دكتۆر و پەرستار بە بارمتەی گرت.

ھێزە ئەمنییەكانی توركیا پاش ئەوەی توانیویان قەناعەتی پێ بێنن، ئەو دكتۆر و پەرستارانەی ئازاد كرد، بەڵام ھێشتا ھەوڵەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی خۆی رادەست بكات، كە چەكی پێیە و بۆ ماوەی 2 ساڵ لەو نەخۆشخانەیە چارەسەری بۆ دەكرا.

 بەگوتەی دكتۆرێكی نەخۆشخانە، ئەو پۆلیسە ئەمرۆ لە كاتی ھاتنی بۆ چارەسەری، رەوشی باش نەبوو، كە دواتر ئەم رووداوە لێ كەوتەوە.

میدیاكانی توركیا رایانگەیاند پۆلیسەكە لە ژوورێكی نەخۆشخانە ھەوڵی خۆكوشتن دەدات و پۆلیسی ئیستانبولیش ھەوڵ دەدات قەناعەتی پێ بێنێت بۆ ئەوەی خۆی رادەست بكات.

Fly Erbil Advertisment