له داخی تره‌مپ له كڵێسادا بانگ ده‌درێت
به ڤیدیۆ.. سووننه‌یه‌ك و شیعه‌یه‌ك، له گۆڕه‌پانی به‌رده‌م كڵێسای ترینیتی شاری بۆستن نوێژی نیوه‌ڕۆ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له دژی بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌باره‌ت به راگرتنی ڤیزا، بۆ هاووڵاتیانی 7 وڵاتی زۆرینه موسڵمان، به‌رده‌وامه و ئه‌مجاره‌یان له یه‌كێك له كڵێساكانی شاری بۆستۆنی ویلایه‌تی ماساچیۆسیتسی ئه‌مه‌ریكا، بانگ ده‌درێت.
له كاتی گردبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك، له به‌رده‌م كڵێسای ترینیتی، ده‌نگی بانگ به‌رزبووه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌ربڕینی هاوسۆزییه‌ك بۆ هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاتانه‌ی چیدیكه ڤیزای ئه‌مه‌ریكایان پێ‌نادرێت، ئه‌وانه‌ش ڤیزا یاخود گرین كاردی ئه‌مه‌ریكاشیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت و له‌و وڵاته ده‌ربچن ناتوانن بۆی بگه‌ڕێنه‌وه.
به‌رپرسانی كڵێساكه‌ش گۆڕه‌پانی به‌رده‌م كڵێساكه‌یان به فه‌رشی تایبه‌ت راخستووه، كه وه‌ك به‌رماڵێك له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ره موسڵمانه‌كانه‌وه به‌كارهێنراو نوێژی خۆیان له‌سه‌ر كرد.
كڵێساكه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وێنه‌ی خانمێكی موسڵمانی بڵاوكرده‌وه، به‌ناوی مونیره ئه‌حمه‌د، كه ئاڵای ئه‌مه‌ریكای وه‌كو حیجا پۆشیوه، دواتر ئه‌و وێنه‌یه بوو به یه‌كێك له هێماكانی خۆپیشانده‌ران له دژی سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ.
وێڕای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌رهه‌ڵستكارانی تره‌مپ، بڕیاری راگرتنی ڤیزا به دژایه‌تیكردن و به ئامانجگرتنی موسڵمانان داده‌نرێت، به‌و پێیه‌ی بڕیاره‌كه 7 وڵاتانی زۆرینه موسڵمان ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا و كۆشكی سپی ئه‌و بانگه‌شانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
به‌و پێیه‌ی تا ئێستا هاووڵاتییانی ته‌واوی وڵاتانی زۆرینه موسڵمان، بۆیان هه‌یه ڤیزای ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرن و له‌و وڵاتنه بمێننه‌وه.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ پێدانی ڤیزا بۆ هاووڵاتییانی عێراق، ئێران، سووریا، لیبیا، یه‌مه‌ن، سوودان و سۆماڵ راگیراوه و ئه‌وانه‌ی ڤیزا، یاخود گرین كاردی ئه‌مه‌ریكاشیان هه‌یه، نابێت له‌و وڵاته ده‌ربچن، به پێچه‌وانه‌وه له حاڵه‌تی جێهێشتنی ئه‌مه‌ریكا، ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.
Athan at Trinity Church in Boston calling for prayer to show solidarity with Muslims #MuslimBan #NoBanNoWall pic.twitter.com/Q9zkZzNzGn
— iTV Networks SA (@itv_sa) January 31, 2017
A church in Boston is hosting prayer services #interfaithsolidarity #NoBanNoWall #boston pic.twitter.com/zlDfagPzyZ
— Hania (@haniainabox) January 29, 2017
