یانه‌ی یوڤێنتۆس داوای یاریزانێكی بارسێلۆنا ده‌كات

زێدان په‌شێمانه‌ كه‌ پێشتر ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ سانتیاگۆ نه‌گوازته‌وه

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندی ئیتاڵیا، ئاشكرای ده‌كات كه‌ یانه‌ی یوڤێنتۆس هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندرێ گۆمێزی ناوه‌ڕاستكاری پورتوگالی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستپێكردووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 1 شووباتی 2017، رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یوڤی ده‌یه‌وێت شوێنی ئه‌ندری پیرلۆی پێشوو به‌ ئه‌ندرێ گۆمێزی یاریزانی بارسێلۆنا پڕ بكه‌نه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، تاكه‌ گرفتی ئێستای یانه‌ی یوڤێنتۆس هێڵی ناوه‌ڕاسته‌ كه‌ دوای ڕۆیشتنی پیرلۆ بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی دروست كردووه‌، راهێنه‌ر و سه‌رجه‌م یاریزانانیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن كه‌ هێشتا شوێنی پیرلۆ پڕنه‌كراوه‌ته‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، سه‌رچاوه‌ ئیتاڵیاییه‌كه‌ جه‌ختی له‌وه‌ش كردبووه‌ كه‌ پێشتر گۆمێز ببووه‌ ئامانجی زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌دردیش، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزی نرخه‌كه‌ی ئه‌م یاریزانه‌یان له‌ده‌ستدا.

ئه‌ندرێ گۆمێز، یاریزانی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال نازناوی یۆرۆی 2016ـی به‌ده‌ستهێنا و باشترین ئاستیشی پێشكه‌ش كرد، ئه‌م یاریزانه‌ له‌ هاوینی 2015 له‌ یانه‌ی بێنفیكاوه‌ بۆ ریزه‌كانی ڤالێنسیا گواستراوه‌ته‌وه‌، دوای وه‌رزێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان له‌ هاوینی رابردوو په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی بارسێلۆنا كرد.