به‌هۆی به‌فربارینه‌وه رێگه‌ی ئه‌م شار و شارۆچكانه داخران
به‌فربارین به‌رده‌وامه و له سلێمانیش سبه‌ی پشووه
K24 - سۆران:
به‌هۆی به‌رده‌وامی به‌فربارین و شه‌خته‌به‌ندی رێگه‌وبانه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین، هاتووچۆی ژماره‌یه‌ك شار و شارۆچكه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، په‌كیكه‌وت.
په‌یامنێری كوردستان 24 له سۆران رایگه‌یاند، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین و به‌رده‌وامی به‌فربارین, رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر – سۆران, سۆران – حاجی ئۆمه‌ران، سۆران – وه‌رتێ - رانیه، سۆران – سیده‌كان داخراون.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، تیمه‌كانی به‌فرڕاماڵین سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی رێگه‌كانن و به‌رده‌وامن له كاركردن و پۆلیسی هاتووچۆش رێنمایی شۆفێران ده‌كات.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله سارد و سه‌رمایه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، به بڕیاری پارێزگای سلێمانی، له ته‌واوی دام و ده‌زگا حكوومییه‌كان له‌و پارێزگایه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه پشووه.