بڵاوکراوەیەك لەهەرسێ قایمقامەکانی سۆران، چۆمان و ڕواندز
سبه‌ی له‌م سێ قه‌زایه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر پشووه
K24 - سۆران:
هه‌رسێ قائیمقامییه‌ته‌كانی سۆران، رواندز و چۆمان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڕیاریانداوه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه، 2/2/2017، له هه‌رسێ قه‌زاكه، پشووی فه‌رمی بێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، به‌هۆی ئه‌و كه‌شوهه‌وا سارده‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، ده‌وامی فه‌رمی داموده‌زگا حكوومییه‌كان له‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا نابێت و ته‌نها فه‌رمانگه حزمه‌تگوزارییه‌كان به ئێشكگری فریاگوزاری بۆ هه‌ر پێشهاتێك له ئاماده‌باشیدا ده‌بن.
هه‌ر له‌به‌ر هه‌مان هۆكار، سەرۆکایەتی زانکۆی سۆرانیش پشووی فه‌رمی له ته‌واوی كۆلێژه‌كانی زانكۆكه‌ی راگه‌یاند.