تره‌مپ ده‌یگۆڕێت
كاركردن له‌سه‌ر ئیسلامییه‌كان چڕده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
پێنج سه‌رچاوه به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه" ئیداره‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ ده‌یه‌وێت سه‌رله‌نوێ گۆڕانكاری و پۆلێن‌كردن بۆ پرۆگرامه‌كانی حكومه‌تی ئه‌مریكی بكات، ئامانجیش له‌م كاره بۆ نه‌هێشتنی ئایدۆلۆژیای توندڕه‌وی و كاركردنی چڕتره له‌سه‌ر توندڕه‌ویی ئیسلامی.
سه‌رچاوه‌كان گوتوویانه ناوی پرۆگرامه‌كه له " نه‌هێشتنی توندڕه‌ویی تونده‌وه" ده‌گۆڕێت بۆ " نه‌هێشتنی توندڕه‌ویی ئیسلامی" یان " نه‌هێشتنی توندڕه‌ویی ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان" ئه‌و گۆڕانكارییه له پرۆگرامه‌كه‌دا ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه باوه‌ڕیان وایه به‌سه‌ر سپی پێسته‌كاندا سه‌رده‌كه‌ون و ته‌قه‌یانكردووه و ته‌قینه‌وه‌یان له ئه‌مریكادا ئه‌نجامداوه.
ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش به‌و ئاراسته ده‌كرێت كه دۆناڵد تره‌مپ له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانداندا ره‌خنه‌ی له باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشوو ده‌گرت و ده‌یگووت" ئۆباما له شه‌ڕ دژی داعش لاوازه و و ره‌تیكردووه‌ته‌وه ده‌سته‌واژه‌ی ،ئیسلامیی توندڕه‌و، به‌كاربهێنێت، له كاتێكدا داعش به‌رپرسیارییه‌تی خۆیشی له هێرشكردنه سه‌ر سڤیله‌كان له چه‌ندین وڵات راگه‌یاندووه".
ئامانجی پرۆگرامی نه‌هێشتنی توندڕه‌وی بۆ رێگه‌گرتنه له گرووپه‌كان و ئه‌وانه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به ته‌نها هێرش ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی كۆمپانیاكانی بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و پرۆگرامی فێركاری و هه‌ڵمه‌تی دژبه‌ری ئه‌وانه له رێگه‌ی كۆمپانیاكانی وه‌ك گوگڵ و فه‌یسبووكه‌وه.