ترەمپ جارێكی دیكە رەخنە لە دەسەڵاتی عێراق دەگرێت

"عێراق رێگەی بۆ ئێران خۆشکردووە و ئێرانیش وڵاتەكەی كۆنترۆڵكردووە"

K24 - ھەولێر

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا جارێکی دیکە رەخنەی لە دەسەڵاتدارانی عێراق گرت بەوەی رێگەیان بە ئێران داوە بەغدا کۆنتڕۆڵ بکات، دەشڵێت ئەمریکا بە ملیۆنان دۆلاری لە عێراقدا خەرجکردووە، بەڵام ئێستا ئێران ئەو وڵاتەی کۆنتڕۆڵکردووە.

لە زنجیرە تویتێکدا، ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "ئێران بەردەوامە لە فراوانکردنی هەژموونی خۆی لە عێراق و سەرەرای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ملیۆنان دۆلاری لە عێراقدا خەرجکردووە، بەڵام ئەو هەموو پارەیە بەفیڕۆدراوە و ئێستا ئێران دەسەڵاتداری یەکەمە لە عێراق".

ئەم لێدوانە توندانەی ترەمپ بەرامبەر ئێران لەکاتێکدایە لەمیانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی ئەمریکا، ترەمپ بەڵێنیدا کاریگەری ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سنووردار بکات و تۆڕی تیرۆری تاران لە ناوچەکە لەناوببات.