به‌ ڤیدیۆ.. له‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریدا تۆڵه‌ی كوژرانی كوڕه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

چه‌كدارێك له‌ ئاهه‌نگێكی بووك گواستنه‌وه‌، له‌ناو كلێسایه‌كی به‌رازیل، له‌ دوای بووك و زاوا ده‌ڕوات و به‌ر له‌وه‌ی له‌سه‌ر كورسییه‌كانی ناو كڵێساكه‌ دابنیشێت، ده‌مانچه‌كه‌ی ده‌رده‌هێنێت و ته‌قه‌ له‌ میوانه‌كانی ئاهه‌نگه‌كه‌ ده‌كات.

ئه‌مبێرتۆ فێریرا دۆس سانتۆس، كه‌ به‌ بێتینۆ ناسراوه‌، له‌ ئاهه‌نگی بووك گواستنه‌وه‌دا، له‌ كڵێسای لیمۆیرا دی ئانادیا، له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگدا، ده‌یویست تۆڵه‌ له‌ كوڕ و باوكێك بكاته‌وه‌ كه‌ میوانی ئاهه‌نگه‌كه‌ بوون و بڕیاربوو ببنه‌ شایه‌تحاڵی ماره‌بڕینه‌كه‌، به‌ڵام به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ سێ ئه‌ندامی یه‌ك خێزان برینداربوون، كه‌ دایك و باوك و كوڕه‌كه‌یان بوو.

بووك و زاواكه‌ به‌ره‌و شوێنی ماره‌بڕینه‌كه‌ ده‌ڕۆیشتن، بۆ ئه‌وه‌ی پیاوی ئایینی كڵێساكه‌ ماره‌بڕینه‌كه‌ پیرۆز بكات و ئاهه‌نگ و خۆشی سه‌رتاپای هۆڵه‌كه‌ بگرێته‌وه‌، به‌ڵام ده‌نگی ته‌قه‌، كۆتایی به‌ خۆشییه‌كه‌ی ئه‌وان هێنا و هاواری میوانان و ئاماده‌بووانی هۆڵه‌كه‌ به‌رزبووه‌وه‌.

رووداوه‌كه‌ له‌ناوچه‌ی ئالاگۆسی به‌رازیل، روویداوه‌ و بریندارانیش بریتین له‌ سیسیرۆ باربۆسا دا سێلڤا 62 ساڵ و له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی ئیدمیڵسۆن بیزیرا دا سێلڤا 37 ساڵ و بووكه‌كه‌ی.

له‌ ئێستاشدا كوڕ و باوكه‌كه‌ نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ئه‌نجامدراوه‌ و باری ته‌ندروستییان جێگێره‌ و ژنه‌كه‌ برینه‌كه‌ی سووك بووه‌ و زووتر ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراوه‌.

هه‌رچه‌نده‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ به‌ روونی له‌ كامێراكانی چاودێری و كامێرای ئاهه‌نگه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه‌، پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ گه‌ڕان به‌دوای ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌دا ده‌ستیپێكردووه‌ و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی.

پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كوژرانی ئه‌مبێرتۆ فێریرا دۆس سانتۆس، كه‌ به‌ بێتینۆ ناسراوه‌، به‌و پێیه‌ی ئیدمیڵسۆن گومانلێكراوی یه‌كه‌م بووه‌ له‌ كوژرانی منداڵه‌كه‌ و ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه‌ تۆڵه‌ی كوڕه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه‌.

به‌ر له‌وه‌ی ته‌قه‌ش بكات، گوتوویه‌تی كه‌ ئیدمیڵسۆن به‌رپرسیاری یه‌كه‌می گیان له‌ده‌ستدانی كوڕه‌كه‌یه‌تی.

سه‌رچاوه‌: ده‌یلی مه‌یل

به‌ ڤیدیۆ.. له‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریدا تۆڵه‌ی كوژرانی كوڕه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌
به‌ ڤیدیۆ.. له‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریدا تۆڵه‌ی كوژرانی كوڕه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌
به‌ ڤیدیۆ.. له‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریدا تۆڵه‌ی كوژرانی كوڕه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌
به‌ ڤیدیۆ.. له‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریدا تۆڵه‌ی كوژرانی كوڕه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌