دوای 21 ساڵ یاریكردن وازهێنانی راگه‌یاند
به فه‌رمی فرانك لامپارد ماڵئاوایی له یاریكردن كرد
فرانك لامپاردی یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند و گۆڵكاری مێژووی یانه‌ی چێڵسی به فه‌رمی له ته‌مه‌نی 38 ساڵی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 2 شووباتی 2016، فرانك لامپارد له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڕیاری وازهێنانی له یاریكردن دا، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ستی زۆر سه‌رنجڕاكێش و گه‌وره‌م پێشكه‌ش كراوه، به‌ڵام هه‌موویان ڕه‌ت كردۆته‌وه و ده‌مه‌وێت له‌مڕۆوه پێشوازی له لاپه‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی جیاوازی ژیانم بكه‌م.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا، لامپارد ده‌ڵێت: له ئێستادا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بۆ ڕه‌خساوه له بواری راهێنه‌رایه‌تی كار بكه‌م.
فرانك لامپار وه‌رزی رابردووی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نیویۆرك سیتی ئه‌مریكا به‌سه‌ر برد، پێشتریش له یانه‌ی وێستهامه‌وه ده‌ستی به‌یاریكردن كردووه، دواتر له هاوینی 2011 بۆ ریزه‌كانی چێڵسی گواسترایه‌وه، دوای 3 وه‌رز ریزه‌كانی یانه له‌نده‌نییه‌كه‌ی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر سیتی كرد، دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزێكی سه‌ركه‌وتووی له‌گه‌ڵ مان سیتی پێشكه‌ش كرد، ڕوویكرده خولی ئه‌مریكا.