یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌ستێره‌یه‌كی كاریگه‌ری له‌ده‌ستدا
له یار‌ی گه‌ڕانه‌وه به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌شداری ناكات
له یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا، كه له یاریگه‌ی ڤیسێنتی كاڵدیرۆن له نێوان ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و بارسێلۆنا به‌ڕێوه چوو، یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌ده‌ستدا.
نێیمار دا سیلڤای یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌هۆی وه‌رگرتنكی كارتێكی زه‌رد و زۆربوونی ژماره‌ی كارته‌كانی ناتوانێت به‌شداریی یار‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا بكات كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریگه‌ی كامپ نوو به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌مه‌ش پێشبینی ده‌كرێت ئێنریكی شوێنی ئه‌م یاریزانه به (ئاردا توران) پڕ بكاته‌وه.
نێیماری به‌رازیلی له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو به‌هۆی خێراییه‌كه‌یه‌وه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی خستبووه سه‌ر یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ، چه‌ندان جاریش رووبه‌ڕبووی به‌ریه‌ككه‌وتنی توند بووه‌وه.
نێیمار له‌وه‌ته‌ی هاتۆته بارسێلۆنا هاوشانی مێسی و سوارێز 114 یارییان به‌یه‌كه‌وه كردووه، كه تێیدا ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه له‌گه‌ڵ MSN به ته‌نیا 97 گۆڵی تۆمار كردووه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه میدیاكانی ئیسپانیا به‌وه تاوانباری ده‌كه‌ن كه ئاستی جێگیر نییه.